سەرۆكی هەرێمی كوردستان: ئەركی حكومەتی عێراقە ئێزیدییەكان قەرەبوو بكاتەوە
نوچەنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (سێی ئاب/2025) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە، لە پەیامەكەی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە " ده‌بێ متمانه، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن."
دەقی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
ئه‌مڕۆ يادى بهئازارى يازده ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان دهكهينهوه و به ڕێز و وه‌فادارييه‌وه قوربانييانى ئه‌و تاوانكارييهى داعش، به‌بير ده‌هێنينه‌وه. پابه‌ندى پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتگيرييهكين بۆ هاووڵاتييانى ئێزديمان و وێڕاى هه‌موو ئازاره‌كانى ڕابردوو، به ئومێده‌وه له داهاتوو دهڕوانين و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ ساڕێژكردنى برينهكانيان.
مايه‌ى داخ و نيگهرانييهكى زۆره كه يازده ساڵه هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئێزدييان، له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و دهروونيى كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين. ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌كانى باشتر به‌خاوه‌ن بكات و قه‌ره‌بوويان بكاته‌وه، چيتر ڕێگه نه‌دات شه‌نگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى ميليشيا و گرووپه چه‌كداره‌كان و يهكلاكردنهوهى ئه‌جێندا ههرێمييهكان بن.
ده‌بێ متمانه، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن. بۆيه جه‌خت له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و به‌پارێزگاكردنى دهكهينهوه. هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين له هه‌موو ڕوويهكهوه زياتر به هاناى ئێزدييانه‌وه بێت.
سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ين كه كۆمهڵكوژيى ئێزدييانيان به جينۆسايد ناساند و له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين تا زياتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايد بناسرێت. سوپاس و پێ‌زانین بۆ یارمه‌تیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له تێکشکاندنی داعش. خوشك و برايانى ئێزديمان دڵنيا دهكهينهوه كه هه‌ميشه پارێزهريان ده‌بين و تا ڕفێنراوێكى ئێزدى مابێت، كارى نووسينگهكهمان بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سڵاو له ياد و گيانى قوربانييانى ئێزدى و له ئيراده‌ى به‌هێز و خۆڕاگريى ئێزدييان. سڵاو له ياد و گيانى هه‌موو ئەو پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به فه‌رمانده‌ييى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، بۆ ڕزگاركردنى شه‌نگال و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق گيانيان به‌خشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/3
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment