سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات کوردستانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی، تێیدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزیی نیشتیمانیی لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە.

 ڕۆژی یەکشەممە (2026/05/31) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ، سەرکردایەتیی، ئەندامان و تەواوی جەماوەری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".

 هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، " لەم یادەدا جەخت لە گنگیی پێگەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەمەوە"، لەپێناو یەکڕیزیی نیشتیمانی. هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی پێکرد و ڕایگەیاند، پێویستە لایەنەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و کارکردنی پێکەوەییدا هەنگاو بنێین، "تاوەکو بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ کوردستان هەنگاو بنێین".

 دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:- 

ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ، سەرکردایەتی، ئەندامان و تەواوی جه‌ماوه‌ری کۆمەڵی دادگەريی كوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

 لەم یادەدا، جه‌خت له‌ گرنگیی پێگەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌كانى كوردستان بۆ چەسپاندنی لێکگەیشتن و یەکڕیزیی نیشتمانی دەكه‌مه‌وه‌ له‌پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و کارکردنی پێکەوەییدا، تا بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ کوردستان هەنگاو بنێین.

 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 2026/5/31

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین