سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەیادی سێ ساڵەی بوومەرزەكەی توركیا: ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی
نوچەنێت: هەڵگورد مەسعود
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (6/2/2026) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بەبۆنەی ساڵیادی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا لە پەیامێكدا نووسیویەتی، "لە سێیەمین ساڵیادی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیادا، هاوسۆزی خۆمان بۆ قوربانییەکان و هەموو ئەوانەی بەهۆی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەوە کاریگەر بوون، دەردەبڕین. دەستخۆشی لە سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان و حکومەتەکەی دەکەم بۆ سەرکردایەتیکردن و دڵسۆزییان لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان."
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەیەكدا دەشڵێت، "ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونم بە بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانمان و کارکردنی پێکەوەیی بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکانمان."
جێگەی ئاماژەپێدانە، سێ ساڵ لەمەوبەر و ڕۆژی (6-2-2023) بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر بەگوڕی (7.7) پلەی رێختەر کە چەقەکەی پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان بوو (11) پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند، بەو هۆیەوە زیاتر (53) هەزار كەس گیانیان لەدەستدا، هاوكات زیاتر لە (100) هەزار كەسی تر بریندار بوو.
دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئێكس:
"لە سێیەمین ساڵیادی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیادا، هاوسۆزی خۆمان بۆ قوربانییەکان و هەموو ئەوانەی بەهۆی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەوە کاریگەر بوون، دەردەبڕین. دەستخۆشی لە سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان و حکومەتەکەی دەکەم بۆ سەرکردایەتیکردن و دڵسۆزییان لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان. ئەم دەرفەتە دەقۆزمەوە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونم بە بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانمان و کارکردنی پێکەوەیی بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکانمان."

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment