خواستی چین بۆ گازی سروشتی بە رێژەی %10بەرزدەبێتەوە ئابووری جیهان
زیادبوونی خواستی چین بۆ گازی سروشتی، فاکتەری سەرەکییە لە بەهێزبوونی پەیەوەندییە ئابووریەکانی نێوان چین و وڵاتانی بەرهەمهێنی گازی سروشتی

نوچەنێت

گەشانەوەی بازاڕەکانی چین و زیادبوونی خواستی وڵاتەکە بۆ گازی سروشتی و بەکاربردنی لە پیشەسازییە نوێیەکان، هەروەها پلانی چین بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن لە ژینگەدا، فاکتەری سەرەکین لە بەردەم کۆمپانیاییە چینیەکان بۆ هاوردەکردنی ڕێژەیەکی زیاتری گازی سروشتی بۆ بازارەکانی وڵاتەکەیان.

لەو بارەیەوە جێگری سەرۆکی یەکەی فرۆشتنی گاز لە کۆمپانیای "پترۆچاینا" ڕایگەیاند" پێشبینیی دەکرێت خواستی وڵاتی چین بۆ گازی سروشتی بگات بە 350 بۆ 356 ملیار مەتر سێجا تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021، ئەمەش بە واتای زیادبوونی خواستی چین دێت بە رێژەی %10 بەراورد بە ساڵی 2020.

هەروەها ووتی" پلانی چین بۆ بەکاربردنی وزەی دۆستی ژینگە، فاکتەرێکی سەرەکییە لە زیادبوونی خواست بۆ گازی سروشتی و کەمکردنەوەی دەرهاوێشتە کاربۆنییەکان و کۆمپانیای پترۆچاینا، لە هەوڵی بەردەوامدا دەبێت، بۆ بەکاربردنی گازی سروشتی لە بەرهەمهێنانی کارەبای وڵاتی چیندا"

ئاستی بەکاربردنی چین بۆ گازی سروشتی بەراورد بە ساڵی 2019 بەرێژەی 7.2% بەرزبۆتەوە، بۆ ئەوەی بگات بە 326.2 ملیار مەتر سێجا، هاوکات ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە نێوانی ساڵانی 2019 بۆ 2021، لە 192.5 ملیار مەتر سێجا بۆ 101.66 ملیار مەتر سێجا بەرزبۆتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پلانی چین بەرزکردنەوەی ئەو ئاستەیە بۆ زیاتر لە %5 بۆ ئەوەی بگات بە ئاستی بەرهەمهێنانی 202.5 ملیار مەتر سێجای ناوخۆیی.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین