کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ناوی كاندید و هاوپەیمانی لایەنەكان بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە
نوچە نێت
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین لیستی کاندەیدەکانی ئامادەکرد وەک ئامادەکاری بۆ تەواوکردنی لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە (11)ی تشرینی دووەمی (2025) بەڕێوەبچێت.
ڕۆژی چوارشەممە (2025/9/3) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لیستی کاندیدەکان ئامادەیە و پاکتاوی تەواوی بۆ کراوە، هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە (8)ی تشرینی یەکەم دەست پێدەکات و تاوەکو ڕۆژێک پێش دەنگدانی تایبەت بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی ئامارەکان، نزیکەی (30) ملیۆن عێراقی لە کۆی دانیشتووانی (46) ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە هۆکاری جیاواز ناوی سەدان کاندیدی لە لیستەکان کشاندەوە، بۆ نموونە هۆکاری تۆماری تاوان، تۆمەتی گەندەڵی و بەڵگەنامەی ساختە.
ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەدەن (627) کاندید لە کۆی (7,440) کاندید لە لیستی کاندیدەکان کشێندراونەتەوە.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment