لە ساڵرۆژى 11ی سێپتەمبەر چەند چالاکییەک لە ئەمەریکا بەرێوە دەچێت
نوچەنێت
ئا: سنوور یاسین
پێشەکی
لە بیست و چوارەمین ساڵیادی ھێرشە تیرۆریستییەکانی یازدەی سێپتەمبەر هەریەکە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق و کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر ڕایانگەیاند، "ئێمە یادی نزیکەی (3) هەزار گیانی لەدەستچوو دەکەینەوە و ڕێز لەو پاڵەوانانە دەگرین کە ھەموو شتێکیان بۆ ڕزگارکردنی ھاووڵاتیانیان کردە قوربانی. یادەوەری ئەوان بیرھێنانەوەکی پیرۆزە لە بەھێزی و یەکگرتوویی بەردەوامی نەتەوەکەمان".
لەم یادەدا چی روودەدات لە ئەمەریکا
ڕۆژی پێنجشەممە (2025/9/11) زنجیرەیەک چالاکی لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت بۆ یادکردنەوەی (24)مین ساڵیادی هێرشەکانی (11)ی سێپتەمبەر، هاووڵاتیان سەردانی شوێنەکان و مەزاری قوربانیان دەکەن و ڕێوڕەسمی تایبەت بەم ڕۆژە ئەنجام دەدەن.
(11)ی سێپتەمبەر چییە؟
ڕۆژی سێشەممە (11)ی ئەیلوولی (2001) چەندین هێرشبەری خۆکوژ دەستیان بەسەر چور فڕۆکەدا گرت لە ئەمەریکادا و ڕفاندیان. لەو فڕۆکانەدا دوو فڕۆکەیان بۆ هێرشکردنە سەر تاوەری بازرگانیی جیهانی بەکارهێنا و خۆیان پێدا کێشا، فڕۆکەیەکیشیان بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) بەکارهێنا و فڕۆکەی چوارەمینیش لە پەنسلڤانیا خرایە خوارەوە. بەهۆی هێرشەکانەوە باڵەخانە بازرگانییەکان گڕیان گرت و هاووڵاتیان لە نهۆمەکانی سەرەوە گیریان خوارد،دووکەڵ تەواوی هەردوو باڵەخانەی داپۆشی، هەروەها زیان بە بەشی ڕۆژئاوای پێنتاگۆن گەیشت کە بارەگای گەورەی سوپای ئەمەریکای لێبوو لە نزیک واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا.
بەهۆی رووداوەکەوە (2,977) هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان لە نیویۆرک بوون لە دوو تاوەرە بازرگانییەکەدا، چەندین هاووڵاتی بێ سەروشوێن بوون و بە هەزاران هاووڵاتیش بریندار بوون. بچووکترین قوربانی کریستین لی هانسۆن، تەمەن دوو ساڵ بوو و بە تەمەنترینیشیان ڕۆبێرت نۆرتنی، تەمەن (82) ساڵ بوو. قوربانییەکان هاووڵاتییانی (77) وڵاتی جیاواز بوون تاوەکو ئێستاش کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم ڕۆژە هێشتا ماوە.
هێرشبەرەکان کێ بوون؟
تۆڕێکی توندڕەوی سەر بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە هێرشەکانیان لە ئەفغانستانەوە ڕێکخستبوو، ئوسامە بن لادن، سەرکرادایەتی دەکرد و خالید شێخ محەمەد، کە ئەندامی ئەلقائیدە بوو پلانەکەی داڕشتبوو و هێرشبەرەکان مەشق و ڕاهێنانی جیاوازیان لە وڵاتانی جیاوازەوە پێکرابوو. دوای کەمتر لە مانگێک لە هێرشەکان، جۆرج دەبلیو بۆش، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا و هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی پلانیان دانا بۆ لەناوبردنی ئەلقاعیدە و دەستگیرکردنی ئوسامە بن لادن، دوای دەیەیەک و بە دیاریکراوی لە (2011) هێزەکانی ئەمەریکا بن لادنیان لە پاکستان دۆزییەوە و کوشتیان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment