تۆم باراك: هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سووریا بۆ تێكەڵكردنەوەی هێزەكانیان ڕێككەوتوون
نوچە نێت
تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، "هێزەكانی هەدەسە لەگەڵ سوپای حکومەتی سووریا تێكەڵ دەكرێن، لە نزیکترین کاتدا پرۆسەکە دەستپێدەکات."
ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تەمووزی/2025) ماڵپەری (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە سووریا سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەی هەبەر تورکیای رایگەیاند، "هەدەسە لەگەڵ حکومەتی سووریا یەکدەگرنەوە، لە نزیکترین کاتدا پرۆسەکە دەستپێدەکات."
سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمەریکا چی دەبێت ئەگەر هاتوو گفتوگۆکانی یەکگرتنەوەی هەدەسە سەرکەوتوونەبێت و تورکیاش لە دژی هەدەسە دەستوەردان بکات بارک گوتی، "لەم مەرجانەدا زۆر سەختە پێشبینی ئەوە بکەین ئایا لایەنەکان چی دەکەن. بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم تورکیا خاوەنی باشترین وەزیری دەرەوەیە، هاکان فیدان رۆژ بە رۆژ خەریکی ئەوەیە دۆخی ناوچەکانی دەوروبەریان تێکنەچێت، ئەمەش بەشێوەیەکی زۆر قووڵو تەکنیکێکی ورد ئەنجامی دەدات، بەهەمان شێوەش ئیبراهیم کاڵن و میت خەریکی هەمان شتن."
باڵیۆزی ئەنقەرە راشیگەیاند، "زۆر دوژمن هەیە دەیانەوێت دۆخی سووریای نوێ تێکبدەن، بۆنموونە ئێران. ئەوەی کۆتاویستمان لە سووریا هەبێت شەڕە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment