کاردانەوەی وڵاتان بەرامبەر ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس وەرگێڕان

نوچەنێت

ئا: سنوور یاسین

پێشەکی

تەنیا سێ ڕۆژی ماوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دوو ساڵ تێبپەڕێنێت و هەمووان شاهێدی قوربانی و نەهامەتییەکانی لیکەوتەکانی جەنگەکە بووین. بەهۆی بڵاوبوونەوەی مەترسیداری برسییەتی و بەردەوامی جەنگەکە بەشێوەیەکی زۆر خراپ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پلانێکی (20) خاڵی پێشنیار کرد، لەڕێگەی نێوەدنگیرەوە بە چەکدارانی حەماس ڕاگەیێندرا، ئێوارەى دوێنێ هەینى (2025/10/3) بزووتنەوەى حەماس وەڵامی ئەرێنی خۆی سەبارەت بە داواکارییەکەى دۆناڵد ترەمپ بۆ ئازادکردنی بارتەکان دەربڕی و رادەستى نێوەندگیرەکان کرد لە بەیاننامەیەکدا، "جەختیان لەسەر رادەستکردنى ئیدارەى کەرتى غەزە بە دەستیەکى شارەزاى سەربەخۆى فەڵەستینى کرد".

پلانی سەرۆکی ئەمەریکا

پلانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا زیاتر پەیوەست بوو بە، "ئازادکردنی سەرجەم بارمتە گیراوەکان لە کەرتی غەززە لە ماوەی (72) کاتژمێردا، چەکدانانی حەماس، کشانەوەی وردە وردەی ئیسرائیل لە غەززە، و دواتر پێکهێنانی دەسەڵاتێکی کاتی بە سەرۆکایەتی ترەمپ لەخۆدەگرێت."

چی ڕوویدا دواتر؟!

دوای وەڵامەکەی حەماس سەرۆکی ئەمەریکا داوای وەستاندنی دەستبەجێی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلی کرد و هەنگاوەکەی حەماسی بە ئاشتیخوازانە ناوبرد. لە هەمان کاتدا، وڵاتان پێشوازیان لە هەنگاوەکان کرد بۆ نموونە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی فەڕەنسا بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناویان برد. هەردوو نێوەندگیرەکە قەتەر و میسر.

سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، "بە گوێرەی بەیاننامەکەی حەماس ئەوان ئامادەن بۆ ئاشتییەکی درێژخایەن. پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ بۆردوومانی غەززە بوەستێنێت بۆ ئەوەی بتوانین بارمتەکان بە سەلامەتی و خێرایی دەربهێنین". هاوکات سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی دەکاتەوە، "هەموو لایەنەکان بە دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت بەپێی پلانەکەی بۆ ئاشتی، و ستایشی ڕەزامەندی حەماسی لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان کرد و ڕۆژەکەی بە ساتێکی تایبەت ناوبرد".

هەر زوو دوای وتەکانی سەرۆکی ئەمەریکا، حەماس لێدوانەکانی ترەمپی بە، "هاندان وەسف کرد و جەختی لە ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی دەستبەجێی دانووستاندن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و کۆتاییهێنان بە جەنگ کردەوە".

ڕۆژی شەممە (2025/10/4) نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئیسرائیل ئامانجییەتی، "دەستبەجێ دەستبکرێت بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پلانی ترەمپ بۆ ئازادکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە".

کاردانەوەی وڵاتان 

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازی لە وەڵامەکەی حەماس کرد و داوای لە هەمووان کرد سوود لە، "دەرفەتەکە وەربگرن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە".

قەتەریش پێشوازی لە وەڵامەکەی حەماس کرد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە پشتیوانی بۆ، "بانگەوازەکەی ترەمپ بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ دەربڕی و پێشوازی لە ڕاگەیاندنی حەماس کرد".

میسر، کە هاوبەش و نێوەندگیرێکی سەرەکییە هەنگاوەکەی بە، "پێشکەوتنێکی ئەرێنی وەسفی کرد".

هاوکات ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، ڕایگەیاند، "ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و ئاگربەست لە غەززە لە جێبەجێکردندایە، فەڕەنسا لەگەڵ هەریەکە لە ئەمەریکا، ئیسرائیل، فەلەستینییەکان و هەموو هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بە تەواوی پاڵپشت و پشتیوان دەبێت".

هەروەها کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، "ڕەزامەندی حەماس بۆ ئاشتی لە غەززە هەنگاوێکی گرنگە".

هەر سەبارەت بەم پێشهاتە گرنگە ڕۆژی شەممە (2025/10/4) ماڵپەڕی (نوچە نێت) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، "پێشوازی لە بڕیارەکەی حەماس کرد سەبارەت بە ئاگربەست و بەهەنگاوێکی بنیاتنەر و گرینگ ناوبرد". سەرۆک کۆماری تورکیا دەشڵێت، "ئەم هەنگاوە بۆ غەززە گرینگە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی و ئەوەی پێویستە بەخێرای ئەنجام بدرێت، پابەندبوونی ئیسرائیلە بە ئاگربەست و وەستاندنی هەموو هێرشەکان بۆ سەر غەززە".

ئەردۆغان دووپاتی دەکاتەوە وڵاتەکەی "بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پێویستە گفتوگۆکان سوودی باشی هەبیت بۆ گەلی فەلەستین و چارەسەری دوو دەوڵەتەکە بکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین