دڵشاد شەهاب زانیاری نوێ لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا ئاشكرا دەكات
نوچەنێت
ئا: سنوور یاسین
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەربارەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەڵێت، "سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا لە کاتێکی گرنگ و هەستیاردا بوو".
ڕۆژی یەکشەممە (12/10/2025) دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانییدا باسی لە سەردانەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و ڕایگەیاند، "لە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ کراون". دڵشاد شەهاب دەشڵێت، "بۆ نموونە باس لە پرۆسەی ئاشتی کراوە کە بەردەوام یەکێک بووە لەو پرسانەی کە بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە. تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە باسکردن بووە لە پرۆسەی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و رۆژئاوا کە پرسێکی گرنگە و دەوڵەتی تورکیا کاریگەری بەسەر پرسەکانەوە هەیە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "هەمیشە پێشنیازی بۆ بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەوە بووە کە لە دیمەشق بن و چاوەڕوانی ئەوە نەکەن کەس فەرموویان لێبکات، سووریا وڵاتێکە لەزۆر رووەوە لێکچوونی لەگەڵ عێراق هەیە، وڵاتێکی فرە ئایینە، فرە نەتەوەییە، فرە ئایینزایە، فرە پێکهاتەیە و بۆیە دەبێت ئەوان دەستپێشخەربن لەوەی کە دەرفەتی یەکسانبوون یان بوونی هەمووان لەوێ فەراهەم بکرێ. ئەمە سیاسەتی نەگۆڕی هەرێمی کوردستانە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەم پرسەی بەم شێوەیە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا باسکردووە. ئەوانیش هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت سووریای ئێستا و ئایندە جێگەی هەموو پێکهاتەکانی تێدا ببێتەوە، بەتایبەتی ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە، مافی براکانی ئێمەیە لە ڕۆژئاوا".
لەبارەی هەڵگرتنی گەماڕۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە دڵشاد شەهاب دەڵێت، "هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیە هەوڵێکی بەردەوام و خەمێکی بەردەوامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە، بڕیارەکە دراوە و تەنیا بابەتی تەکنیکی ماوە".
وەک گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی دەکات بابەتی پەیوەندیی دووقۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بابەتێکی بەردەوامە سنوورێکی بەرفراوان لە نێوان هەرێم و تورکیا هەیە، پەیوەندیی ئابووری، دیپلۆماسی و بەرژەوەندیی هاوبەش هەیە کە هەموویان بابەتی گەرمی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا بوون.
ڕۆژی پێنجشەممە (9-10-2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئەنقەرە، سەرەتا لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، دواتر لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووە، تیایدا باسیان له" پهیوهندییهكانى توركیا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستاندا كرد، ههروهها بوارهكانى هاریكاریى هاوبهشى توركیا و ههرێمى كوردستان، دۆخى گشتیى عێراق، پرۆسهى سیاسى و ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، دۆخى ناوخۆى ههرێمى كوردستان و پێشهاتهكانى سووریایان تاوتوێ كرد."
ههر لهمبارهیهوه ئاماژەیان بە، "دهستپێكردنهوهى ههناردهكردنى نهوتى ههرێمى كوردستان بۆ بازاڕهكانى جیهان له ڕێگهى بهندهرى جهیهانى توركییهوه كه له بهرژهوهندیى ئابووریى تهواوى عێراقدایه. ههردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسهكه خزمهت به ئارامى و سهقامگیریى عێراق بهگشتى دهكات."



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment