عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی داوای هاوکاری ڕاسەوخۆ لەسەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەکات میدیا

نوچەنێت

ماڵپەڕێكی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ داوای لە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە، ڕۆڵی زیاتر بگڕن لە سەرخشتنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا.

ڕۆژی سێشەممە (14/10/2025) ماڵپەڕی مۆنیتەری ئەمریکی بڵاویكردەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەشێوەیەکی راستەوخۆ داوای هاوکاری لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە لەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی چەندین ساڵەی نێوان سوپای تورکیا و پەكەكە بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەكەی ئەو ماڵپەڕە ئەمەریكییە، هەفتەی رابردوو نامەیەکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان گەیێندراوەتە دەستی نێچیرڤان بارزانی و تێیدا باس لەوە کراوە کە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی ئێستا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بەڕێوەدەچن "کاریگەری لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێ. ئامانجی من لەم پرۆسەیەدا بریتییە لە بەدەستهێنانی چارەسەرێکی هەمیشەیی بە پشتبەستن بە بنەما دیموکراسییەکان".

دەشڵێت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نامەیەكدا بۆ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی، "زۆر گرنگە کە تۆش سەرکردایەتیی ئەم پرۆسەیە لەئەستۆ بگری". 

داواکارییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کاتێکدایە، نادڵنیاییەک لەبارەی داهاتووی گفتوگۆکان و پرۆسەکە بەشێوەیەکی گشتی هەیە.

بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی بۆ مۆنیتەری ئاشكرای كردووە، "لەو کۆبوونەوەیەدا کە کاژێرێکی خایاند، نێچیرڤان بارزانی داوای لە سەرۆککۆماری تورکیای کرد کاریگەری خۆی بەکاربێنێت بە مەبەستی خێراکردن لە هەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی" کە رێگە بە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بدات لە چیاکانی هەرێمی کوردستانەوە بگەڕێنەوە تورکیا. 

ماڵپەڕی مۆنیتەر باس لەوە دەکات، نێچیرڤان بارزانی زیاتر لە دەیەیەکە پەیوەندییەکی یەکجار بەهێزی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان هەیە و وەک کەسایەتییەکی کاریگەر لە پرسەکانی پەیوەندیدار بە کورد رۆڵ دەگێڕێ و تەنانەت هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیش لە لایەن تورکیاوە لەسەر داواکاری نێچیرڤان بارزانی بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە