دەیڤد پێتریۆس بۆ قوتابیانی دەرچووی زانكۆی ئەمەریكی ـ سلێمانی: چاو لەسەرکردایەتییەكەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بکەن
نوچەنێت
ڕێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی، كە بە ئامادەبوونی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە بەشداریی دەیڤد پێتریۆس، سەرۆکی پێشووتری (CIA)، گوتارێکی بۆ دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی پێشكەش كرد، سەرۆك نێچیرڤان لە وتارەكەیدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ له دوو بۆنه و ڕێوڕهسمى دڵخۆشكهر و تایبهتدا، لهگهڵ ئێوهى ئازیز بەشدارم. ئاهەنگی دەرچوونی خولى چواردەهەمی زانکۆی ئەمهریکی لە عێراق ـ سلێمانی، ههروهها کردنەوەی تاقیگەی پێترایۆس بۆ زیرەکیی دەستکرد (AI)، کە هەنگاوێکی پێشەنگى ئومێدبهخشه بەرەو داهاتووی زانستی و تەکنەلۆژی لە کوردستان و لە هەموو عێراق".
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی (15-10-2025) لەو ڕێوڕەسمەدا دووپاتی کردەوە كە، "تاقیگەی پێترایۆس بۆ زیرەکیی دەستکرد كه بهرله دوو ڕۆژ لێره له زانكۆ كرایهوه، گۆڕانکارییەکی جۆریی نوێیە لە كاروانى لێکۆڵینەوەی زانستی و تهكنهلۆژى و پەرەپێدان لەم ناوچهیهدا. لە کوردستان پەروەردە و فێركردنمان کردووە بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی لە بنیاتنانی کۆمەڵگهدا. باوەڕی قووڵمان وایە کە مرۆڤسازى و وەبەرهێنان لە مرۆڤدا، زیرەکترین و باشترین و بهقازانجترین وەبەرهێنانە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگی پرۆژەکە کرد و گووتی، "ئەم پرۆژە پێشەنگە، کە ئێستا بە زمانی کوردی، زاراوهى سۆرانی، دەست پێدەکات و دواتر پهرهى پێدهدرێت بۆ زاراوهكانى تر و به كوردى بیردهكاتهوه، به تەنها ڕهنگدانهوهى ڕوانگهى زانکۆ نییه، بەڵکوو متمانەیەکی گهورهش بهرجهسته دهكات بهوهى کە ئێمە تهنها بهكارهێنهرى تهكنهلۆژیا نین، ڕازى نین تهنیا بهكارهێنهر بین، بهڵكوو دەمانەوێت و دەتوانین دروستکەری تەکنەلۆژیاش بین".
هاوكات د. بیلال وەهاب سەرۆکی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی، سەبارەت بە بەشداریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمەكەدا ڕایگەیاند، "لەگەڵ بوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم ڕۆژەدا گەورەمان دەکات، خۆشحاڵین، هەمیشە پشتیوان، هاوکاری خوێندن، خوێندەواری و گەنجان بووە".
پاشان دەیڤد پێتریۆس، سەرۆکی پێشووتری (CIA) وتارێکی بۆ دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی پێشکەش کرد و داوای لە قوتابیانی دەرچووی زانكۆی ئەمەریكی لە سلێمانی كرد چاو لە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بكەن و ڕایگەیاند، "ئێوە پێویستە هەوڵبدەن ببنە باشترین تیم و باشترین ڕۆڵتان هەبێت، نابێ بەسەر پشتی هیچ كەسێكدا باز بدەن و بە هۆی كەسانی دیكەوە بەرزببنەوە، دڵنیام ئێوە هەموو دەزانن چۆن ببنە سەركردەی ڕاستەقینە، بەڵام پێویستە ببنە ئەو سەركردەیەی هەموو كەس چاوتان لێ بكات، نایابی بەدەست بهێنن، لە هەر شوێنێك كارتان كرد نایابی بەدەست بهێنن، وە لە هەر شوێنێك كارتان كرد بتوانن بەرەو سەركەوتنی ببەن، ئەم جۆرە سەركردانە باشترین دەرفەت دەدەن تیمەكانی خۆیان، بەتایبەتی لە جەنگدان ئەمجۆرە سەركردانە وا دەكەن سەربازەكانیان لە ژیاندا بهێڵنەوە، پێویستە پێشبڕكێیەكی سەرسەختانە بكەن بۆ ئەوەی یەكەم بن، وە هەمیشە لە پێشەوە بن، وە دەمەوێ وەك ئەو سەركردایەتییەی سەرۆك نێچییرڤان بارزانی هەیەتی ئێوەش چاو لەو بكەن".



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment