وەزیری سامانە سروشتییەکان: چوار میلۆن بەرمیل نەوتی هەرێم بەندەری لە جەیهان ئەمباركراوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (19-10-2025) کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت پێشوازیی لە یان بڕێیم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كرا، هاوكات کونسوڵی گشتی ڕێکەوتنی سێ لایەنەی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای سۆمۆی بەرز نرخاند.
وەزیری سامانە سروشتییەکان، ڕۆڵی حکومەتی فەرەنسای لە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت گرنگ نرخاند و پابەندبوونی وەزارەتی بە ڕێککەوتنەکە دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، "لە کاتی ئێستادا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە کۆکاگانی بەندەری جەیهان ئەمبار و بەبازاڕکراون و پەیوەندیی و هەماهەنگی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتدا هەیە."
جێگەی ئاماژەپێدانە، لە چوارچێوەی ڕیککەوتنێکی سێ قۆڵی کە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان، دوای وەستانی نزیکەی سێ ساڵ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرەبەیانی ڕۆژی (27)ـی ئەیلول لە رێگەی بۆری کوردستان -تورکیا دەستیپێکردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment