ئەمەریكا: گرووپە چەكدارەكان سەرچاوەی تاڵانین و هەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەندییەكانمان
نوچەنێت: هیوا جاسم
ڕۆژی سێشەممە (2025/10/21، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ڕوبیۆ و سوودانی باسیان لە هەوڵەکانیان بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنی بازرگانیی نێوانیان کردووەتەوە. هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە بۆنەی هەناردەکردنەوەی نەوت (نهوتی هەرێمی کوردستان)، لە بەندەری جەیهان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، کە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم سوود بە ئابووریی عێراق، تورکیا و ئەمەریکا دەگەیەنێت.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مارکۆ ڕوبیۆ جەختی لە گرنگیی دەستبەجێی چەککردنی ئەو گرووپە چەکدارانە کردەوە، کە بوونەتە هۆی لاوازکردنی سەروەریی عێراق، هەڕەشە بۆ سەر ژیان و بازرگانی ئەمەریکی و عێراقییەکان، تاڵانکردنی سەرچاوە داراییەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت، وەزیری دەرەوە پابەندبوونی ئەمەریکای بۆ کارکردنی نزیک لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان وەک پاراستنی سەروەریی عێراق، پتەوکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان دووپات کردەوە.
جێگەی باسە ڕۆژی سێشەممە (10/حوزەیران/2025) بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە پێناو بەهێزکردنی سەروەرییەکەی، پێویستە حکومەتی عێراق دڵنیابێتەوە لەوەی کۆنترۆڵی تەواوی هێزە ئەمنییەکان و فەرماندەییەکانی لەدەستدایە و حەشدی شەعبیش بەدەر نەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنەکە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment