پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیا دەستیان بە کشانەوە کردووە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/10/26) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، پارتی کرێکارانی پەکەکە لە بناری قەندیل ڕاگەیێندراوێکیان سەبارەت بە هەنگاوی دووەمی پابەندبوونیان بە پرۆسەی ئاشتی بڵاوکردەوە، تیایدا بڕیاری کشانەوەی هەموو هێزەکانیان لە تورکیادا راگەیاند.
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە):
بۆ ڕای گشتیی
دوای گه‌یشتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاستی مه‌ترسی زۆر جدی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد و توركیا، ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر بانگه‌وازییه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی مەهەپە ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پاشان ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستی پێكرد و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه به بانگه‌وازی “ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک”ـی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له 27ـی شووباتی 2025ـدا به ناسنامه‌ی خۆی گه‌یشت، به قۆناخێكی تا دواڕاده گرنگ و هه‌ستیاردا ده‌گوزه‌رێت.
ئێمه‌ی لایه‌نی كورد له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا له‌سه‌ر بنچینه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک هه‌نگاوی گه‌وره‌ی مێژووییمان نا. دوابه‌دوای بانگه‌وازییه‌كه و له ڕۆژی ١ـی ئاداردا به ئامانجی به‌رقه‌راركردنی زه‌مینه‌یه‌كی ئارام و ئاسووده بۆ گفتوگۆكردن ئاگربه‌ستمان ڕاگه‌یاند. ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان به ڕێبازی گونجاو ئاراسته‌ی نیشاندا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پەکەکە له ڕۆژانی 5-7ـی ئایاردا، 12ـیە‌مین كۆنگره‌ی خۆی سازدا و بڕیارماندا به كۆتاییهێنان به هه‌بوونی ڕێكخراوه‌یی پەکەکە و ستراتیژییه‌تی تێكۆشانی چه‌كداری و ئه‌و بڕیاره‌شمان له‌سه‌ر زیاد كرد كه ته‌نیا به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆیانه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌توانرێت پراكتیزه بكرێن. دوای دوو مانگ و له 11ـی ته‌مووزدا، دوای بانگه‌وازی به‌دیمه‌نی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان گرووپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک کە له 30 كه‌س پێكهاتبوو و به پێشه‌نگایه‌تی هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کەجەکە به‌سێ هۆزات، له مه‌راسیمێكدا چه‌كه‌كانیان سووتاند و به ڕوونی و كرداریی هه‌ڵوێست و به بڕیارداریمانەوە له كۆتاییهێنان به تێكۆشانی چه‌كداری سه‌لماند.
ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییانه‌ی لایه‌نی كورد كه به پێشه‌نگایه‌تی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و پەکەکە ئه‌نجامی دان، كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له كه‌شوهه‌وای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا كرد و گیان و ئیراده‌یه‌كی نوێی له بواری ئاشتی و دیموكراتیزه‌بووندا خسته‌ڕوو. ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه و فیداكارانه‌یه‌ی كورد كه هه‌میشه لایه‌نگری ئاشتی و دیموكراسی و ئازادیی بووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیاش پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناته‌واوه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كورد و توركیای گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناخه‌ی ژیانی ئازادی، دیموكراتیک و برایه‌تی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به قۆناخی دووه‌م بگه‌یه‌ندرێت، له هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی كردارییدایه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12و به ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو. كشانه‌وه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت و به‌شێك له‌و گرووپانه‌ی گه‌یشتوون به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ئێستاكه لێره ئاماده‌ن و به‌شدارن له‌م کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا. هاوكات له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانیشدا كه ئه‌گه‌ری پێكدانان و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویان له‌سه‌ره، ڕێوشوێنی هاوشێوه و سازه‌ندانه گیراونه‌ته‌به‌ر.
بێگومان پراكتیك ده‌بێته نیشانده‌ری ئاستی كاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه كردارییانه‌شمان جارێكی تر به‌بڕیاربوون و هه‌ڵوێستی ڕوونمان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ده‌سه‌لمێنێت.
زۆر ڕوون و ئاشكرایه كه ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـوە و به‌بڕیاریشین له جێبه‌جێكردنی دا. به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنییان پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییانه‌ی پرۆسه‌كه بنرێن كه مه‌رجی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی ١٢ـی پەکەکە بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته یاسای ڕاگوزەری تایبه‌ت به پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی ده‌ربكرێن.
بانگه‌وازییه‌كه‌مان بۆ تێكڕای گه‌له‌كه‌مانه به‌تایبه‌تیش ژنان و گه‌نجان. ڕۆژ؛ ڕۆژی چاوه‌ڕوانیكردن نییه، ڕۆژی تێكۆشانی ڕێكخراوه‌ییه بۆ به‌دیهێنانی ژیانی ئازادی و دیموكراسی. هه‌ر بۆیه هه‌ر كه‌سێك خۆی له‌م ژیانه‌دا ده‌بینێته‌وه پێویسته له ئاستی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریدا بۆ سه‌ركه‌وتنی “پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی” تێبكۆشێت.
مانیفێستی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment