هاوسەرۆکی دەم پارتی: کاتێک ئەردۆغان لەبڕی عەین عەرەب دەڵێت کۆبانێ پەیامێکی گرنگە بۆ کورد
نوچەنێت
ئامادەکردنی: دنیا ئەحمەد
هاوسەرۆکی دەم پارتی دەربارەی پرۆسەی ئاشتی نوێ لە تورکیا دەڵێت، پێویستە لە ڕاپۆرتی کۆتاییی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بڕیاری مافی هیوا بۆ سوودمەندبوونی ئۆجەلان جێگیر بکرێت، لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی ناگونجێ بڵێین ئاشتی بەدەست بهێنین و گۆشەگیری و مەرجەکانی سەر ئۆجەلانیش بەردەوام بێت.
تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و رووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای رێککەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیدارەی دیمەشق لەگەڵ شاندی ئیمراڵی ئەرێنی بووە، دەکرێت ئەو رێککەوتنەی (30)ـی کانووی دووەم ببێتە خالێکی چارەسەری هەم بۆ ڕۆژئاوا و هەم لە پرۆسەی ئاشتی نوێدا، پەیوەندییەکانی شاندی ئیمراڵی و حکومەتی تورکیا زۆر باش بەرێوەچووە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێی نەنراوە لە پرۆسەی ئاشتیدا."
تورکیا کۆتایی بە کێشەیەکی (100) ساڵە دەهێنێت
سەبارەت بە بوونی مافی هیوا لە ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی پەرلەمانی تورکیا هاوسەرۆکی دەم پارتی پێیوایە، بوونی مافی هیوا لەم ڕاپۆرتەدا ئاساییە، ئێمە باسی چارەسەرکردنی کێشەیەکی (100) ساڵە دەکەین و کۆتاییش بەو کێشەیە دەهێنێن. لەلایەک دەکرێ مەرجەکانی سەر ئۆجەلان بەردەوام بێت و ئاشتیش بەدەستبهێنین ئەمە هەرگیز لەگەڵ ئاشتی ناگونجێت، دەکرێت مافی هیوا وەک بڕیارێک سەیرنەکەین لەبڕی ئەوە وەک ڕێسایەک سەیر بکەن بۆ ئۆجەلان کە دەبێتە پشتیوانییەک لە هیوای ئاشتی و کۆمەڵایەتی.
بەکرهان لە درێژی قسەکانیدا باسی لە کوردانی سووریا کردوو گوتی، "بەراستی بینینی کوردانی سووریا وەک هەڕەشە ئێمە و دڵی هەموو کوردەێکی شکاند، واپیشاندرا ئەگەر بێتوو کورد هەوڵبدات بچووکترین مافی خۆی بەدەست بهێنێت دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا، بەڵی ئەمە دڵی کوردەکانی شکاند. بەڵێ کوردی ڕۆژئاوا پارچەیەکە لە پێکهاتەکانی سووریا، کاتێک کوردی سووریا کێشەیەکی دەبێت ئێمە لێرەوە بەدەنگ کێشە و هاوارییانەوە دەچین."
ئەردۆغان هەستی بە دڵشکانی کوردان کردووە و دان بە کۆبانی دەهێنێت
هاوسەرۆکی دەم پارتی سەرنجی خستە سەر ناوهێنانی "کۆبانی" لەلایەن ئەردۆغانە و گوتی، "پەیامێکی زۆر گرنگ بوو بۆ کوردانی ڕۆژئاوای سووریا کاتێک لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبڕی بەکارهێنانی " عەین عەرەب" گوتی شاری کۆبانی چونکە پێشوتر هەرگیز بەمشێوەیە ناوی کۆبانی نەدەبرد، سەرۆک کۆمار بیری لەوەکردۆتەوە کە کوردەکان دڵیان شکاوە بۆیەدان بە کۆبانی دەنێت، کاتێک کورد گوتی ڕۆژئاوا واتا ڕۆژئاوا، ئەگەر دەڵێت کۆبانی واتا کۆبانی، هەرگیز ناوەکان هەڕەشەنین بۆ سەر دەوڵەت و بەم ناوش دابەش نابێت، هەروەها بەکارهێنانی ناوی سووریا وەک کۆماری سووریا لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە بۆ کوردانی ڕۆژئاوا هەنگاوێکی ئەرێنییە.
لالایەکی دیکە لەدوای ئەوەی باخچەلیەوە رایگەیاند، هەسەدە نوێنەرایەتی کوردانی سووریا ناکات، لەوبارەیەوە تونجەر بەکرهان دەڵێت، سەبارەت بەو بیرکردنەوەیە دەرگای باخچەلی کراوەیە بۆ گفتوگۆ، لەکۆتاییدا هەموومان مڕۆڤین بەدڵنیاییەوە لە ناخی هەریەکەماندا هۆکارێک هەیە کاریگەری بەسەر بیرکردنەوەمان هەبێت، پێویستە سەیری ئەوە بکرێت چی وا لە کورد دەکات هەست بە بێمتمانەیی بکات و چۆن کوردمان خۆش بوێت، ئایا ئێمە چۆن بێدەنگ دەبین کاتێک لە سنوورەکانی تەنیشتمان کورد ئەشکەنجە دەدرێت و دوای بەهاناوەچوون دەکەن."
بەکرهان باسی دەرکردنی یاسای تایبەت بۆ گەرانەوەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانان کرد و دەڵێت، "ئەگەر ئاشتییەک بەدەست دەهێنین پێویستە چەند یاسا و رێسایەکی تایبەت دەربکرێت بۆ ئەوەی هەموو کەس لێی سوودمەندبێت، ڕەنگە هەندێک وردەکاری هەیە لە سەری کۆک نەبین و جێگەی گفتوگۆ بێت دەکرێت یاسایەک لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە دەربکرێت هەم سەربەرزی تورک بپارێزی و هەم نەبێتە تورەکردنی شەرەفی کورد لە پرۆسەکەدا."
سەرچاوە: بی بی سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment