سوودانی هەوڵی فراوانکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشە دەدات ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وه زیرانی عێراق داوا لە کرواتیا دەکات بەشداری لە پڕۆژەی لە ڕێگەی گەشە بكات تاوەکو پرۆژەکە پەرەسەندنی جیاواز بەخۆیەوە ببینێت، هاوكات پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجوومەنی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە (2025/10/26) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی کرد لە گۆردان گرلیچ ڕادمان، وەزیری دەرەوەی کرواتیا لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە، "هاوکاری، هەماهەنگی، پەیوەندییەکانی بوارەکانی وزە، وەبەرهێنان و بەرگری کرا". 

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق هانی زیاتری بەشداریی کرواتیای دا له پرۆژەکانی عێراق و پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجوومەنی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی کرد و ڕایگەیاند، "پڕۆژەی ڕێگەی گەشە پرۆژەیەکی گرنگە و بانگهێشتی کرواتیا دەکات بەشداری بکات". لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی کرواتیا کۆبوونەوەکەی بە، "لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات وەسف کرد و ئارەزووی کرواتیای بۆ هاوکاری لە بوارەکانی وزە، بەرگری، کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا دووپات کردەوە".

لەلایەکی ترەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی شوباتی (2025)دا بەشداری کرد لە كۆنفرانسی گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا و ڕایگەیاند، "زۆر گرنگ و پێویسته‌ پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى گه‌شه‌ ببێته‌ پرۆژه‌یه‌كى نیشتمانیى عێراقى كه‌ هه‌موو ناوچه‌ و شوێن و پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌. ببێته‌ كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێ جیاوازى. نموونه‌ى هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه‌ى عێراقییه‌كان بێت له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌، ئایین، مه‌زهه‌بێك و له‌ هه‌ر شوێنێكى وڵات بن. ببێته‌ هۆى گه‌شه‌پێدانی ئابووریى ته‌واوى عێراق".

پڕۆژەی ڕێگەی گەشە، لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات و لە پێشابوور دەچێتە نێو باکووری کوردستان و تورکیا، درێژییەکەى (1200) کیلۆمەترە و تێچووی (17) ملیار دۆلارە، (10.5) ملیار دۆلار بە شەمەندەفەری پێشکەوتووی کارەبایی دەدرێت و (6.5) ملیار دۆلاریش تێچووی دروستکردنی هێڵە ئاسنینەکە دەبێت و ساڵی (2050)، کۆتایی بەکارەکانی دێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین