سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە د.رشاد میران دەكات
نوچەنێت
ئەمرۆ چوارشەممە (2025/11/5) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە د.رەشاد میران كرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی پۆشكین، كە لەلایەن ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا پێی بەخشراوە.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەكەی دەڵێت، "به گه‌رمى پيرۆزبايى له پرۆفيسۆر د. ڕه‌شاد ميران ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت رووسيا (پوشكين) كه دوێنێ له ڕێوڕه‌سمێكى تايبه‌ت و له يادى ڕۆژى يه‌كێتيى نه‌ته‌وييى ڕووسيادا له كۆشكى كرێملين له‌لايه‌ن به‌ڕێز ڤلاديمير پوتين سه‌رۆكى ڕووسياى فيدراڵه‌وه پێى به‌خشرا."
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ستایشی رۆڵی كارە زانستییەكانی د.رەشاد دە دەكات جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە "كار و ڕه‌نجى پرۆفيسۆر د. ڕه‌شاد ميران وه‌ك پسپۆڕێكى كۆمه‌ڵناسيى كوردى و زانايه‌كى ئێتنۆگراف له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ كورد به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى کو‌لتوور، زمان، ئەدەب و مێژوودا.
هەر لەو پەیامەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانينن. هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين.
رۆژی (2025/11/4) پرۆفیسۆر د. رەشاد میران، کە پسپۆڕی بواری کۆمەڵناسییە لە لایەن ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا خەڵات كرا، ئەو خەڵاتە بەناوی شاعیری گەورەی رووسی ئەلێکساندەر پوشکینەوە ناونراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment