هۆڵندا گەشتە ئاسمانییەكانی رادەگرێت
نوچە نێت
ئەمرۆ یەكشەممە (2025/11/23) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، بەهۆی بوونی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەسەر بنكەی فۆڵكولی ئاسمانی بە دووری (40) كیلۆمەتر لە باكووری رۆژهەڵاتی ئایندهۆڤن گەشتە ئاسمانییەكانمان بۆ ماوەی دوو كاتژمێر راگرت.
شەوی رابردوو سوپای هۆڵدا رایگەیاند، چەكی دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانمان بەكارهێناوە، لەدوای تۆماركردنی بوونی فڕۆكەی ئاسمانی لەسەر بنكەی فۆڵكوڵی ئاسمانی.
وەزیری بەرگری هۆڵندا روونیكردەوە، ئەو فڕۆكەخانەیە مەدەنی و سەربازیی، بۆیە بڕیاردرا سەرجەم جووڵە ئاسمانییەكانی تێیدا رابووەستێت، كە بۆتە راگرتنی فڕۆكەخانەكان لە وڵاتانی ئەوروپا.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوو چەندین جار ئاسمانی ئەوروپا بەزێندراوە، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا ئەو سنووربەزاندنانە بە جەنگ ناو دەبا
لە مانگی ئیلوولی ئەمساڵەوە تاوەكوو ئێستا زیاتر لە (20) فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی رووسی ئاسمانی پۆڵندایان بەزاندووە، هەروەها سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی رووسی بۆ ماوەی (12) خولەك ئاسمانی ئیستونیای بەزاندووە.



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment