هۆڵندا هاوردەكردنی كاڵا لە چەند ناوچەیەكی ئیسرائیل قەدەغە دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (2026/5/22) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، سۆرد ویمر دەسما، وەزیری بارزگانی دەرەكی هۆڵندا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی رەزامەندی لەسەر قەدەغەكردنی بازرگانی بەو كاڵایانەی لە كۆمەڵگەی جوونیشینەكانی ئیسرائیلەوە هاوردە دەكرێت پەسەند كرد، چونكە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان نایاساین.
دەسما گوتیشی، ئەو بڕیارە پەیامێكی بەهێزە بۆ ئیسرائیل، هۆڵندا نایەوێت بەشداریی لە بەردەوامیی ئەو دۆخە نایاساییە بكات، هەروەك دادگای نێودەوڵەتی بڕیاری داوە كە ئەو داگیركارییەی ئیسرائیل، "نایاساییە" بەشێكی زۆری بەشەكانی رۆژئاوای بە وڵاتەكەی لكاندووە، پێویستە سنوورێك بۆ ئەوە دابندرێت، لەسەر ءئەو بنمایە ئێستا ئەو رێكارانە دەگرینەبەر، داواش لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەین هاوشێوەی ئێمە هەنگاو بنێن.
حكومەتی هۆڵندا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئامانج لەو بڕیارە رێگرییە لە چالاكی ئابووریی هۆڵندی كە بەشدار بێت لە بەردەوامی بە دۆخێك كە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتیە، ئەو بڕیارەش رێگری لە هاوردەكردنی ئەو كاڵایانە دەكات كە لە كۆمەڵگە نایاساییەكانی ئیسرائیلەوە هاوردەكرێن، رێگەی كڕێن و فرۆشتنیان پێ نادرێت.
لە 1967 ئیسرائیل بەشی رۆژئاوای شاری قودس و بەرزایەكانی جۆلانی سووریای داگیركرد و پاشان چەندین كۆمەڵگەی تێدا درووست كردووە جووەكانی تێدا نیشتەجێكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو هەنگاوەی بە ناسایی لە قەڵەمدا.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment