بەرهەم هێنانی نەوتی کۆمپانیای لۆکئۆیل لە عێراق وەستا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

دوو بەرپرسی وزەی عێراقی ڕایانگەیاند، " بەهۆی دزەکردنی بۆری هەناردەکردن، عێراق هەموو بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە دووی لوکئۆیل ڕاگرتووە کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی جیهان".

ڕۆژی دووشەممە (2025/12/8) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، دوو بەرپرسی بالای عێراق لە بواری نەوتدا ڕایانگەیاند، "بەهۆی ئەوەی بۆڕی نەوتی هەناردەکردن دزەی کردووە، بەرهەمهێنانەکانی نەوتی کۆمپانیای لۆکئۆیل وەستاوە لە کاتێکدا ئەم کێڵگەیە ڕۆژانە نزیکەی (460) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و نزیکەی (0.5٪)ـی نەوتی جیهان دابینکردن دەکات و (9٪)ـی کۆی بەرهەمی عێراق پێکدەهێنێت و دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆپێکە.

ڕۆژی سێشەممە (2025/12/2) ماڵپەڕی (نوچە نێت) بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئەمەریکا سزای بەسەر کۆمپانیای لۆکئۆیلدا سەپاند، کۆمپانیاکە هەوڵدەدات پشکەکانی لە عێراق بفرۆشێت و ئێکسۆن مۆبیل ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ کڕینی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە.

کۆمپانیای بەناوبانگی ئێکسۆن موبیل لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ئامادەیی خۆی پیشان داوە بۆ کڕینی زۆرێک لە پشکەکانی لۆکئۆیل لە کێڵگەی نەوتییەکانی عێراق، بەم هەنگاوەش ئاشکرا دەبێت کە کۆمپانیا گەورەکانی ئەمەریکا ئامانجیانە پێگەیان فراوانتر بکەن لە عێراق و وردە وردە بوونی کۆمپانیا رووسییەکان کەم ببێتەوە.

لە لایەکی ترەوە، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عیراق لێدوانەکەی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، "چەند کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بانگهێشت کراون بۆ چوونە ناو دانوستاندنەکان سەبارەت بە پرسە ناکۆکییەکانی نەوت و ئامانجیان گواستنەوەی کارپێکردنی کێڵگەکانە بۆ کۆمپانیا ئەمەریکییە بەناوبانگەکان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین