پەرلەمانتارێكی ئەڵمانیا داوا لە وڵاتەكەی دەكات پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان بكاتەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت، "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."

ئەمرۆ یەكشەممە (2025/12/14) ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) بە رووداوی  رایگەیاند، مامەڵەی ئێستای حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ دۆخی سووریا تەنیا بریتییە لە چاودێریکردن، ئەمەش بە "پشتگوێخستنی بەرپرسیارێتی" ناودەبات ئەگەر ئامانج لێی گەیشتن بێت بە سووریایەکی ئارام و دیموکراسی.
سەبارەت بە هەنگاوی پێویست، ئەو پەرلەمانتارە ئەڵمانییە گوتی، دەبێت حکومەتی فیدراڵی لە دوو رووەوە هەڵوێستی هەبێت. یەکەمیان، دەبێت "ئەو تاوانانەی" بە گوتەی خۆی لە لایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری قۆناخی راگوزەری سووریا و هێزەکانییەوە کراون، بە روونی سەرکۆنە بکرێن و داوای پاراستنی سەرجەم پێکهاتەکان بکرێ.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە دەبێت حکومەتی فیدراڵی پشتیوانی لە بەڕێوەبەرایەتییە خۆسەرەکانی پێکهاتەکان بکات، بەو واتایەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان بە شێوەیەکی فەرمی بکرێنەوە، بەتایبەتی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.
سەبارەت بە داواکارییەکانی گۆڕینی ناوی "کۆماری عەرەبیی سووریا" بۆ "کۆماری سووریا" بۆ ئەوەی گوزارشت لە هەموو نەتەوەکان بکات، پەرلەمانتارەکەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە کرد، ئەورووپا مافی ئەوەی نییە ناوی وڵاتەکە دیاری بکات، بەڵام ئەرکی ئەوانە دڵنیابن لەوەی هەموو پێکهاتەکان بەشدارن لە بڕیاردان.
لوکس گوتیشی: "دەبێت دڵنیا بینەوە لەوەی هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکان لە سووریا بە شێوەیەکی یەکسان رۆڵیان پێ دەدرێت و بڕیار لەسەر ناوی وڵاتەکەیان دەدەن، چونکە سووریا وڵاتێکی فرەڕەنگە و لە عەرەبیبوون زیاترە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین