سەرۆک نێچیرڤان بارزانی په‌يامێكى پشتگيريى له ئه‌ڵمانياوه پێگەیشت
نوچەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/4/2) وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، بە تەلەفۆن پەیوەندى بە سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانه‌ى کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی به‌ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک. جەختی کردەوە کە ئه‌ڵمانيا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و پشتگيرى و هاوسۆزیی تەواوی وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی بۆ ئەم پەیوەندییە و هەڵوێستی دۆستانەی ئەڵمانیا دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه خوازيارى ئاشتى و ئارامى بووه و كار بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌كات.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها سوپاسی هاوکاری و پشتگیرییەکانی ئەڵمانیاى بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و خواستى هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی زیاتری هاريكاريى هاوبه‌ش و پەیوەندییەکانى لە هەموو بوارەکاندا، دووپات کردەوە.
دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment