ئەمەریکا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا پاڵپشتى رێککەوتنى هەسەدە و دیمەشق دەکەن
نوچەنێت
ئێوارەى ئەمرۆ پێنجشەممە (2026/1/29) وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا بڵاوى کردەوە، هەریەک لە جان نوێل بارۆ، وەزیرى دەورەوەى فەرەنسا و ئیڤیت کۆپر، وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا و سەراب گولەر، وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا و تۆم باراک نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ کاروبارى سووریا کۆبوونەوە، دواى کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکى هابەشدا جەخت لەسەر پێشوازى لە درێژکردنەوەى ئاگربەست لەنێوان هەسەدە و دیمەشف بۆ ماوەى (15) رۆژ دەکەنەوە، کە لە (24)ى کانوونى دووەم راگەیێندراوە، لە راگەیێندراوەکەشیان دەڵێن، دەڵێن، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن پابەندبن بە ئاگاربەست خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن، هانى هەموو لایەنە دەرەکییەکان دەکەین پاڵپشتی هەوڵەکانمان بکەن بۆ چەسپاندنى ئاشتى کەمکردنەوەى ئاڵۆزییەکان و توند و تیژى.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، جەخت لەسەر پابەندى هەموو لایەنەکان بە پاراستنى هاووڵاتیانى سیڤیل و ژێرخانى مەدەنى دەکەینەوە، پێشوازى لە کردنەوەى رێڕەوى مرۆیى دەکەین بۆ گەیاندنى هاوکارییە مرۆییەکان بە سەلامەتى و بەبێ درووستبوونى بەربەست، هەروەک پێویستیشە پارێزگارى لەو رێڕەوانە بکرێت و دەست بە گەیاندنى خزمەتگوزارییە مرۆییەکان بە کۆبانێ بکەنەوە.
لە رگەیێندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە پێشوازی لەو ڕۆڵە گرنگە دەکەین کە هاوبەشەکان لەوانە عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەیگێڕن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە داعش دروستیان دەكات.
داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بە خێرایی بە ئاگربەستی هەمیشەیی رازی بن، بە زووترین کات بە ئامانجی یەكخستنی ئاشتیانە و بەردەوامی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ دەوڵەتێکی یەکگرتوو و خاوەن سەروەریی، کە ڕێز لە مافەکانی هەموو هاوڵاتیانی بگرێت و بپارێزێت، بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی 18ی كانونی دووەمی 2026، وەک کاریگەرترین ڕێگا بۆ سەقامگیری لە سووریا دەست بە دانوستانەکان بکەنەوە.
هەرچوار وڵات لە راگەیێندراوەکەیان دەڵێن، ئێمە پێویستی پارێزگاری و چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەسەر شەڕی دژی داعش دووپات دەکەینەوە. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین لە هەر بۆشاییەکی ئەمنی لەناو ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی داعش و دەوروبەری دووربکەونەوە.
ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ گواستنەوەی سیاسی گشتگیر لە سووریا دووبارە دەکەینەوە، کە مافی هەموو سوورییەکان بپارێزێت و جەختیشدەکەینەوە سەقامگیرکردنی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەڕێگەی ئاشتیانە لەپێشینەیە بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و بەدیهێنانی ئاسایش لە ناوچەکە.
لەکۆتایی راگەیێندراوەکە هاتووە، جەخت لەسەر ئامادەیمان دەکەینەوە بۆ پشتگیریکردن و چاودێریکردن، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان، کە ئامانجی یەکخستنیگرتنی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریایە بەشێوەیەكی ئاشتیانەو بەردەوام لەناو دەوڵەتێکی یەکگرتووی گشتگیری خاوەن سەروەریدا، بە شێوەیەک كە زامنی مافی هەموو هاوڵاتیانی بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment