هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌ى سه‌ربازانى ئه‌مریكى له‌ عه‌ین ئه‌سه‌دى رۆژئاواى عێراق كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زیانێكى گیانى و ماددى دیارى نه‌كراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هه‌شتى ئایار سه‌رچاوه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقییان راگه‌یاندووه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د كراوه‌ و به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى و مادى دیارى نه‌كراوه‌.

عه‌ین ئه‌سه‌د به‌ گرنگترین بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا داده‌نرێت له‌ عێراقدا، ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى عێراق له‌ پارێزگاى ئه‌نبار. پێشتر ئه‌مریكا له‌ ساڵى 2020 ده‌ستى به‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى  خۆى له‌ بنكه‌ سه‌ربازیییه‌كانى عێراق كردووه‌، به‌ڵام ده‌گوترێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى فراوانتر كردووه‌.

له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2020 بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له‌ عێراق، ئێران به‌ چه‌ند مووشه‌كێك هێرشى كرده‌ سه‌ر بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د، سه‌ره‌تا ئه‌مریكا نكۆڵى له‌وه‌ كرد هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكى گیانى هه‌بووه‌بێ، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت مووشه‌كه‌كان زیانى جه‌ستییان به‌سه‌ر چه‌ندان سه‌ربازى ئه‌مریكى هێناوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین