هێرشى مووشه‌كى كرایه سه‌ر بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ مووشه‌كێك ئاراسته‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا له ئه‌نبار كرا و به‌ڵام به‌ر ناوچه‌یه‌كى نێشته‌جێبوون كه‌وتووه. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان هیچ زیانێكى گیانى و مادى نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى ئایار ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه‌نیوزى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، مووشه‌كێك ئاراسته‌ى بنكه‌ى عه‌یبن ئه‌سه‌د له شارى ئه‌نبارى رۆژئاواى عێراق كراوه، به‌ڵام به‌ر بنكه‌كه نه‌كه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، مووشه‌كه‌كه له ناوچه‌ى به‌غدادى له پارێزگاى ئه‌نبار كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى و مادى نه‌بووه.
تا ئێستا به فه‌رمى حكومه‌تى عێراق لێدوانى له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه نه‌داوه.
بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د به گرنگترین بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكى له عێراق داده‌نرێت و چه‌ندان جار له‌لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌ى سه‌ربه ئێران هێرشى كراوه‌ته‌سه‌ر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment