دەم پارتی بۆ تورکیا: بڕۆن لە بڕی کوردەکان لە سووریا شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بکەن
نوچە نێت: تایبەت
ئامادەکردنی: دونیا ئەحمەد
حکومەتی تورکیا لەسەرەتای هێرشی گرووپەكانی سەر بەحكومەتی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب پشتیوانی خۆیان بۆ سوپای سووریا راگەیاند، بەپێچەوانەوە دەم پارتی ئیدانەی هێرشەکەی کرد، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، "هۆشداری بە حکومەتی تورکیا دەدەین سیاسەتێک پەیرەو بکەن بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆ نەک گرژییەکان زیاتر بکات."
لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادانەکان لە گەرەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ بەشداریکردن لە هێرشی سەربازیی بۆ سەر هێزەکانی سوپای دیموکرات (هەسەدە)، هەر لەو راگەیێندراوەدا وەزارەتی بەرگریی ئاماژەی بەوەکرد، لەنزیکەوە چاودێری دوایین پێشهاتەکانی دۆخی حەلەب دەکەین و پشتیوان و ئامانجی ئێمە لەپێناو یەک دەسەڵات و یەک وڵات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیر و ئاسایشی خاکی سووریایە. هەروەها وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە گوایە چەند گروپێکی سەر بە تورکیا بەشداریی هێرشەکانی سەر حەلەبیان کردووە و دەشڵێت، لە هێرشەکەی سەر گەرەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە تەنیا هێزەی سەربازیی دیمەشق بەشدارە و هیچ گروپێکی سەربازیی بەشدار نییە."
هاوکات هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی و دەرەوەی مالیزیا دوێنێ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی دۆخی سووریا رایانگەیاند، چاوەروانین هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنی (10)ـی ئادار بێت، وەک دەزانین هێزەکانی دیمەشق بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی سووریا ئۆپەراسیۆنی لەدژی رێکخراوە "تیرۆرستییەکان" دەستپێکردووە، لە چوارچێوەی پاراستنی یەکسانی و خەڵکی سڤیل بە هەموو نەتەوەکان، ئێمە بە سوپاسەوە پێشوازی لەو ئۆپەراسیۆنە دەکەین. ئاسایشی سووریا وەک ئاسایشی خۆمان سەیر دەکەین وەک یەک سوپا و دەوڵەت بۆ جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە لە پێناو سەقامگیری و ئاسایشی سووریا ئامادەین بەشداربین لە ڕووبەڕووبوونەوەی "گروپە تیرۆرستەکان".
"ئایا تورکیا دەتوانێت لەدژی ئیسرائیل لەگەڵ سوپای سووریا شەڕ بکات؟"
یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بەو هێرشەی سوپای سووریا بۆ سەر هەسەدە گوتی، ئامادەین هاوشانی هێزەکانی دیمەشق بەشداربین لە هێرشکردن بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوا. لەبەرانبەردا گوڵدێرن ڤارلی پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان بەتوندی وەڵامی وەزیری بەرگریی تورکیا دەداتەوە و دەڵێت، "ئایا بەرێز هاکان فیدان و یەشار گولەر، ئەگەر سوپای سووریا داواتان لێبکات وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەتوانێت دژی ئیسرائیل لەگەڵ سوپای سووریا شەڕ بکات؟، یان ئەو ئۆفەرەتان تەنیا لەدژی کوردە شەڕ بکەن؟"
دەم پارتی هەڕەشە لە حکومەتی تورکیا دەکات
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە (2026/1/9)، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا دوایین پێشهاتەکی هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر گەرەکە کوردنشینەکانی حەلەبیان تاوتوێ کرد، لەو پەیوەندییەدا سەرۆک کۆماری تورکیا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری سووریا دووپاتکردووەتەوە و جەختی لە گرنگیی هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و هەڕەشە هاوبەشەکان کردووەتەوە. هەردوولا رێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە هاوئاهەنگیی نزیک لەنێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵات، بەجۆرێک کە جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنە هاوبەشەکان مسۆگەر بکات و خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلانی سووریا و تورکیا بکات و دەرفەتەکانی ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام لە ناوچەکەدا بەهێز بکات.
تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی نیگەرانییەکانی پارتەکەی راگەیاند و گوتی، "هۆشداری توند بە حکومەتی تورکیا دەدەین، دەبێت سیاسەتێک پەیرەو بکەن کە بەردەوامی بە گفتۆگۆ بدات، نەک گرژییەکان زیاتر بکات، کوردەکات هەرگیز چۆک نادەن چۆن بەرخۆدانیان لە کۆبانی کرد، بەهەمان شێوەش لە حەلەب ڕووبەڕووی هێرشەکان دەبنەوە."
گرژییەکانی حەلەب و کاریگەری بەسەر پرۆسەی ئاشتی نوێ لە تورکیا
لەکاتێکدا باس لەوە دەکرێت لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی نوێ لە تورکیا حکومەت دەستیکردووە بە دەرکردنی یاسایەکی نوێ لەبارەی ئەندامانی رێکخراوی پەکەکە، تورکیا داوای چەکدانان لە هەسەدە دەکات، هاوکات دەم پارتی دەڵێت، لە دەبێت گفتوگۆکان لەگەڵ هەسەدە بەردەوام بێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا هەسەدە تۆمەتبار دەکەن بە کارکردن لەگەڵ داعش و وەک درێژکراوەی پەکەکە ناوی دەبەن و بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆیان دەزانن و داواش دەکەن بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە هێزەکانی سووریای دیموکرات بگرێتەوە و پابەندی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکەیان بن لە چوارچێوەی پابەندبوونیان بە رێککەوتنی (10)ـی ئادار لەگەڵ حکومەتی دیمەشق. ئەو لێک تێنەگەیشتنەی حکومەتی تورکیا و بەرپرسانی دەم پارتی ڕەنگە ببێتە کێشە لەبەردەم پرۆسەکە بەتایبەت ڕووداوەکانی حەلەب بەربەستێکی دیکە لەبەردەم بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە دروست دەکات.
سێزای تەمەلی، پەرلەمانتاری دەم پارتی لەبارەی هێرشی سووریا بۆسەر حەلەب لە پەرلەمانی تورکیا باس لە هێزەکانی هەسەدە دەکات و دەڵێت، "وەزیری بەرگریی دەڵێت، هاوکاری سوپای سووریا لە حەلەب دەکەین، بەڵام لەو شوێنەی تۆ باسی لێدەکەی سوپای سووریا نییە، هاوپەیمانییەکی چەتە هەنە و چەندین ساڵە ئێوە پشتیوانی دەکەن و لەکۆتایشدا خاکی سووریا ڕووبەڕووی پارچە پارچە بوون کردۆتەوە، ئێوە هەرگیز ناتوانن لەبەرگی دوژمنایەتی لە کورد بێنەدەرەوە، لێرەدا ئیرادەیەکی بەهێزی ئاشتی هاتۆتە ئاراوە، ئێوە ببنە لایەنگری ئەو ئیرادە و قبووڵی بکەن ئەو ئاشتییەی کە سووریا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و هەموو جیهان هەیە سەریهەڵداوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment