وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ئەگەر سوپای سووریا داوامان لێبکات هێرش دەکەینە سەر هەسەدە
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/1/8) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، دوای هێرشی سوپای دیمەشق بۆ سەر گەرەکە کوردنشینەکانی حەڵەب، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سوپای سووریا دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، "ئۆپەراسیۆنی دیمەشق تەنیا لەلایەن سوپای سووریا ئەنجام دەدرێت هیچ گروپێکی دیکە بەشداری ئەو هێرشە بۆ سەر گەرەکەکانی حەڵەب ناکات، ئاسایشی سووریا ئاسایشی تورکیایە و ئێمە لەنزیکەوە چاودێری وردی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی حەڵەب دەکەین."
هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەشڵێت، "ئێمە پشتیوانی سووریا دەکەین لەپێناو بەدەستهێنانی یەک دەسەڵات و یەک دەوڵەت یەک سووپا کار دەکەین بۆ سەقامگیری و یەکگرتووی و یەکپارچەیی هەموو لایەنەکانی ئەو وڵاتە لەدژی ڕووبەروبوونەوەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان."
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن بۆ بەشداریکردنیان بۆ سەر گەرەکە کوردنشینەکانی سووریا لەدژی هەسەدە و دەڵێت، لەو چوارچێوەیەدا ئەگەر سوپای سووریا داوامان لێبکات ئێمە ئامادەین بەشداری ئەو هێرشە بکەین بۆ سەر شاری حەڵەب."
جێگەی باسە، هێرش و گرژییەکانی نێوان سوپای دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامە، تورکیا لەدوای چەندین هەڕەشە و داوای هەڵوەشاندنەوە و یەکگرتنەوەیان لەگەڵ سوپای سووریا بۆ سەر هەسەدە، دواجار لەدوای دەستپێکردنی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر گەرەکە کوردییەکان داوا دەکات بەشداربێت بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی سووریا دیموکرات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment