ره‌بعوڵا هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر بانكه‌كانى عێراق ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ میلیشیاى ره‌بعوڵا كه‌ میلیشیایه‌كى شیعه‌ى توندڕه‌وه‌ مۆڵه‌تى 48 كاتژمێرى به‌ حكومه‌تى عێراقى داوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌شت هه‌زار چه‌كداره‌كه‌ى بۆ حه‌شدى شه‌عبى بگێڕێته‌وه‌. میلیشیاكه‌ ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌یان نوێ نه‌كرێته‌وه‌ ئه‌وا هه‌ڵده‌كوترین سه‌ر بانكه‌كان".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هه‌شتى ئایار میلیشیاى ره‌بعوڵا كه‌ میلیشیایه‌كى توندڕه‌ى سه‌ر به‌ ئێرانه‌ و له‌ ماوه‌ى رابردوودا كۆمه‌ڵێك كارى تێكده‌رانه‌ى له‌ عێراق كردووه‌، ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر بانكه‌كانى عێراق ده‌كات.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ ره‌بعوڵا  48 كاتژمێرى مۆڵه‌تى داوه‌ته‌ حه‌شد و حكومه‌تى عێراق بۆئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌شت هه‌زار كه‌سه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ پێشتر گرێبه‌ستیان له‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

پێشتر حه‌شدى شه‌عبى هه‌شت هه‌زار چه‌كدارى ده‌ركردبوو به‌ چه‌ند هۆكارێكى جیاواز، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ بوو ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌به‌ره‌ى جه‌نگ رایانكردووه‌.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین