ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرا دەبێت كە توێژەرە ئیسرائیلییەكەی رفاندووە
نوچهنێت
شەوی رابردوو 16ی تەمووزی 2023 كەناڵی 12ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیلی و رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، وردەكاریی نوێیان لەسەر رفاندنی تسروكۆڤ بڵاوكردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەوان تسروكۆڤ خۆی پەیوەندی بە ئەحمەد عەلوانی كردووە، (دەبێت ئەمە ئەو پیاوە بێت كە لە گرتەیەكی كامیرای كافتریاكەی بەغدا گیراوە)، تسروكۆڤ شان بە شانی ئەو لە كافتریاكە دەچێتە دەرەوە.
میدیاكانی ئیسرائیل دەڵێن، تسرۆكۆڤ داوای لە ئەحمەد كردووە دیدارێكی محەمەد عەلوانی بۆ وەربگرێت، كە ئەمەیان ئامۆزای ئەحمەدە و بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای عێراقییە، بە مەبەستی توێژینەوەکەی.
بەمەیش تسرۆكۆڤ خۆی چووەتە لایان و ئەوانیش كە زانیویانە ئەو توێژەرە رەگەزنامەی ئیسرائیلی هەیە دەستبەسەریان كردووە و هەوڵ دەدەن رادەستی ئێرانی بكەن.
لە مانگی ئاداری ئەمساڵ تسروكۆڤ لە بەغدا رفێندراوە و دوای نزیكەی سێ مانگ لە رفاندنی نووسینگەی بنیامین نتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئاشكرای كرد كە لەلایەن كەتائیبی حزبوڵای عێراقی رفێندراوە.
ئەلیزابیس تسروكۆڤ تەمەنی 36 ساڵە و رەگەزنامەی رووسی و ئیسرائیلی هەیە، وەك توێژەرێك كار دەكات و چەندان وتار و چالاكی لە میدیا و سەنتەرە بەناوبانگەكانی دنیا هەیە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment