حكومەتی سووریا پلانێكی (12) خاڵی دەدات بە هەسەدە کوردستانی
حكومەتی سووریا پلانێكی (11) خاڵی پێشكەش بە هێزەكانی سووریای دیموكرات كردوو، كە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی (10)ی ئاداری ساڵی رابردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (2026/1/18) ماڵپەڕی (المجلة) بڵاوی كردەوە، حكومەتی سووریا پلانێكی (12) خاڵی داوە بە هێزەكانی سووریای دیموكرات، كە خشتەیەكی زەمەنی تێدا دیاریكراوە بۆ جێبەجێكردنی، كە ئەم خاڵانەی لەخۆ گرتووە:

1ــ چوونی (هەسەدە) وەك تاك بۆ ناو سوپای سووریا، نەك وەك لیوا، كە هەسەدە داوای دەكات.

2ــ رادەستكردنی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ عێراق و توركیا.

3ــ رادەستكردنی سنوورەكان لەگەڵ توركیا عێراق.

4ــ كشانەوە لە پارێزگاری دێرزور و رەقە، كە زۆرینە عەرەبن.

5ــ رادەستكردنی هەموو كێڵگە نەوتییەكان و سەرچاوەكانی وەزەی نەوت گاز.

6ــ رادەستكردنی بەنداوەكان و كۆگاكانی ئاو.

7ــ بەڕێوەبردنی هاوبەشی پارێزگای حەسەكە.

8ــ دیاریكردنی مەزڵووم عەبدی بە پارێزگاری حەسەكە.

9ــ وەرگرتنی پۆستی حكومی لە حكومەتی سووریا (وەك جێگری وەزیری بەرگری و ناوخۆ)

10ــ ئەگەری چوون بۆ پەرلەمانی سووریا.

11ــ جەختكردنەوە لەسەر دانان بە مافەكانی كورد بەگوێرەی ئەو مەرسوومەی ئەحمەد شەرع دەری كردووە.

12ـ جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكان بەگوێرەی خشتەیەكی دیاریكراو

سەبارەت بە هەڵوێستی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات هیچ وەڵامێكی ئەو خاڵانەی نەداوەتەوە، بەڵام لە گفتوگۆكانی لەگەڵ نێردەی ئەمەریكا لە هەولێر و دیداریان لەگەڵ سەرۆك بازرانی رۆژی شەممە گفتوگۆی لەسەر كراوە.

بەرپرسێكی كورد بە ماڵپەری موجلەی راگەیاندووە، رایگەیاندووە، دیدارەكانی هەولێرە لەسەر سێ خاڵ رێككەوتوون، سەرۆك بارزانی نێوەندگیر بێت لەو دۆسیە، رووباری فورات سنووری نێوان سوپای سووریا و هەسەدە بێت و جەنگ راوەستێت و بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆی (10)ی ئادار، بڕیاریشە ئەمرۆ سەبارەت بەو خاڵانە لە دیمەشق مەزڵووم عەبدی گفتوگۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع بكات.

لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە رووداوە مەیدانییەكانی چەند كاتژمێری رابردوو زۆر هاوكێشەی گۆڕیووە، هۆزە عەرەبەكان لەگەڵ چەكدارانی ناوچەكە بەرەو رەقە و دێرزوور رۆیشتوون و گەیشتوونەتە وێستگەكانی نەوت و گاز و ناوەندەكانی هەسەدە، لە بەرانبەردا هەسەدە شەڕی گشتی لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات راگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین