پەرلەمانى ئەوروپا لەسەر مافەکانى کورد و پێکهاتەکان هۆشدارى دەداتە سووریا
نوچەنێت
ئەمرۆ پێنشەممە (2026/2/12) پەرلەمانى ئەوروپا بە دەنگی (363) پەرلەمانتار دەنگى لەسەر گرنگیی سەقامگیری بۆ گواستنەوەی دەسەڵات، پاراستنی فرەیی نەتەوەیی و ئایینی بە تایبەت مافەکانی کورد دا.
پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە بڕیارنامەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن، کە کوشتن، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، دەستگیرکردنی هەڕەمەکی، کۆچپێکردن و هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنی، بە پێشێلکاریی مەترسیداری یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی دادەنرێن و لە هەندێک حاڵەتدا دەچنە خانەی "تاوانی جەنگ"ەوە.
پەرلەمانتارانى ئەوروپا پشتیان بە راپۆرتە باوەڕپێکراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان بەستووە، پەرلەمان نیگەرانە لەو پێشێلکارییانەی دەکرێنە سەر دانیشتووانی کورد، لەوانە، "شێواندنی تەرم، وێرانکردنی گۆڕستانەکان و بەکارهێنانی تەقەمەنیی لە ناوچە مەدەنییەکان".
پەرلەمانی ئەوروپا پێشوازی لە رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان "دیمەشق و هەسەدە" دەکات. پەرلەمانتاران جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە دان بە مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی کورددا بنرێت و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەن پابەندی رێککەوتنەکان بن.
هەروەها پەرلەمان هۆشداریی دەداتە تورکیا، کە خۆیان دوور بگرن لە هەر کردەوەیەکی سەربازی یان پشتیوانیکردنی گرووپە چەکدارەکان کە ببێتە هۆی تێکدانی ئاگربەستەکە.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارنامەکەدا هاتووە کە سەقامگیری لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ پرۆسەی گواستنەوەی سیاسیی دادپەروەرانە، پەرلەمانتاران داوا لە دەسەڵاتدارانی سووریا دەکەن مافە بنەڕەتییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان (عەرەب، کورد، سوننە، شیعە، عەلەوی، مەسیحی، درووز و ئێزیدی) زامن بکەن.
بڕیارنامەکەى پەرلەمانتارانى بە ڕوونی ئاماژە بەوە بەوە دەکات، کە "دانپێدانانی تەواو، یەکسانیی مافەکان و بەشداریپێکردنی سیاسیی کورد، مەرجی دانەبڕاون بۆ سووریایەکی سەقامگیر" و داوا دەکات حکوومەتی سووریا ئەم مافانە لە دەستووردا بچەسپێنێت، هاوتەریب لەگەڵ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە
پەرلەمانی ئەورووپا نیگەرانە لە بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا و عێراق و داوا لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ رێگریکردن لەوەی داعش جارێکی دیکە ببێتەوە بە هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە و ئەورووپا. پەرلەمان رۆڵی یەکلاکەرەوەی هێزە کوردییەکان، بە تایبەت ژنانی شەڕڤان، لە تێکشکاندنی داعشدا بەرز دەنرخێنێت.
سەبارەت بە زیندانیانی داعش، پەرلەمانتاران هۆشداری دەدەن لە مەترسیی هەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەکان و کەمپەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا. هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە گواستنەوەی بەرپرسیارێتیی ئەو زیندانییانە بۆ عێراق، نادڵنیایی دروست دەکات.
پەرلەمان داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات هاووڵاتییانی خۆیان، بە تایبەت منداڵان، لە کەمپەکانی "هۆل و رۆژ" وەربگرنەوە و دادگاییکردنی گەورەکانیش لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی دادپەروەرانەدا ئەنجام بدەن.
پەرلەمانی ئەورووپا جەخت دەکاتەوە کە هەر جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ سووریادا، دەبێت مەرجدار بێت بە بوونی پێشکەوتنی بەرچاو لە پاراستنی مەدەنییەکان، پابەندبوون بە ئاگربەست و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کەمینەکان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment