سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی کۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت:

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و نێردەی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ کاروباری عێراق و سووریا کۆبوونەوە، تیایدا سەرۆکی هەرێم دووپاتی کردەوە کە، "گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان لایەنەکان و پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريا ڕێگەیەی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه‌ .

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (2026/6/16) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشى لەگه‌ڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ کاروباری عێراق و سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئه‌نجام دا.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، "دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخى سووریا و هاريكاريى كورد و ديمه‌شق تاوتوێ کران. به‌ڕێز نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان له‌ سووريا کردەوە."

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە، "گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان لایەنەکان و پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ سووريا ڕێگەیەی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه‌. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى نيشان دا."

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکدا هاتووە، "پەرەپێدانی هاريكارى و هەماهەنگیی هاوبەش لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و هێنانەدیی ئاسايش و ئارامييه‌كى جێگیر لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو."

جێگەی ئاماژە پێدانە، تۆم باراک دوای پێدانی ئەرکی نوێی وەک نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق و سووریا، بەسەردانێکی فەرمی ئەمڕۆ گەیشتە عێراق و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووە و گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە ئابووریی و سیاسیەکان کرد، دواتر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و تیشکیان خستەسەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و بەتایبەت پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین