سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدى كۆبووه‌وه
نوچەنێت
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2026/1/22) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى له كۆبوونهوهیهکدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جەختی لە به‌رده‌واميى هه‌وڵ و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنى گرژييه‌كان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شقدا کرده‌وه. هه‌روه‌ها گرنگيى دابینکردن و پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى له سووريایه‌کی یه‌کگرتوودا دووپات كرده‌وه.
مەزڵووم عه‌بدى، وێڕای خستنه‌ڕووی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخه‌که، سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی و خواستیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای دابینکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووريایه‌كى يهكگرتوودا دووپات کرده‌وه.
مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی سووریا و ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment