کۆشکى ئیلیزێ سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات
نوچەنێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (2026/1/22) کۆشکی ئیلیزێ لە راگەیێندراوکێدا هەڵوێستی فەرەنسای سەبارەت بە داهاتووی سووریا و پرسی کورد و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرا کرد. هاوکات سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ نێوەندگیرییەکەی.
فەرەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە یەکەم رۆژی رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە، بەردەوامە لە پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ بونیادنانی سووریایەکی یەکگرتوو و سەروەر کە رێز لە هەموو پێکهاتەکانی بگرێت.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکەی کۆشکی ئیلیزێ، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ لایەنە سەرەکییەکان ئەنجامداوە، لەوانە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و جەنەراڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە.
کۆشکی ئیلیزێ دەشڵێت، سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە فەرمی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەوڵەکانی لە نێوەندگیریی نێوان لایەنەکاندا [لە سووریا].
کۆشکی ئیلیزێ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هاوئاهەنگییە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیییە کە لە بەرژەوەندیی ناوچەکە و ئاسایشی ئەورووپی و ئەمریکییەکاندا بێت.
فەرەنسا داوای ئاگربەستێکی هەمیشەیی و جێبەجێکردنی رێککەوتنی 18ی کانوونی دووەم دەکات لەسەر بنەمای پاراستنی یەکپارچەیی سووریا و رێزگرتن لە هەموو پێکهاتەکان، بەتایبەتی کورد.
لە راگەێندراوەکە هاتووە: "فەرەنسا هەوڵ بۆ تێکەڵکردنی سیاسی، کارگێڕی، سەربازی و ئابووریی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەدات و پشتگیری دەکات، بەڵام ئەمە نابێت بە هێز و لەسەر حیسابی ئاسایشی خەڵکی سڤیل لە کۆبانی یان حەسەکە بێت." هەروەها هۆشداری دراوە کە ئاگربەستەکە هێشتا ناسکە و دەبێت رێگری لە هەر گرژییەکی نوێ بکرێت.
سەبارەت بە دۆخی ئەمنی، فەرەنسا جەخت لە پێویستیی هاوئاهەنگی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکاتەوە بۆ دابینکردنی ئاسایشی زیندانەکان و گواستنەوەی دەستبەسەرکراوەکان بە شێوەیەکی رێکخراو.
کۆشکی ئیلیزێ دەڵێت: "پێکدادانەکانی ئەم دواییە و بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر هەسەدە، کاریگەریی نەرێنییان لەسەر کۆنترۆڵکردنی زیندانەکانی تیرۆریستان هەبووە."
لە کۆتایی راگەیێندراوەکە هاتووە، سەرۆک کۆماری فەرەنسا ستایشی پابەندی و ئازایەتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی کرد لە شەڕی دژی داعشدا و رایگەیاند، نابێت ئەو قوربانییانە گومانیان بخرێتە سەر.
فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا سووریا بووەتە ئەندامێکی کارای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و دەبێت پابەند بێت بەردەوامبوون لە شەڕی داعش لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ناوچەکە و جیهان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment