ڕۆڵی بەرەی کوردستانی لە دروستبوونی یەکەمین حکومەت و پەرلەمانی کوردستاندا
نوچەنێت: دنیا ئەحمەد
لە کتێبی (پەرتەوازەیی و یەكڕیزی)یدا كە تازە بڵاوكراوەتەوە، لە نوسینی ڕزگار ڕەزا چوچانی، دەڵێت، لەدوای شەڕی ناوخۆیی و ڕشتنی خوێنی کورد بەدەستی کورد، بەرەی کوردستانی بە دەستپێشخەری ئیدریس بارزانی و مام جەلال دامەزرا و لەئەنجامدا بووە هۆی بنیاتنانی یەکەم حکومەت و پەرلەمانی کوردستان" ئەمەش بووە هۆی ئەوی "هێزی سیاسی و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەستلەملانی یەک کرد."
لە نوێترین توێژینەوەدا (یەکڕیزی و پەرتەوازەی) كە بەرهەمێكی نوێی دەزگای نوچە بۆ توێژینەوەی سیاسی و پەرەپێدانی كولتوورییە، لە نووسینی ڕزگار ڕەزا چوچانی، باس لە ڕۆڵی بەرەی کوردستانی دەکات لە هێنانەكایەی پەرلەمان و حكومەت لە باشووری كوردستان دەڵێت، "بەرەی کوردستانی، هێزی سیاسی و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی دەستلەملانی یەک کرد، لەبڕی یەکتر سرینەوە و پشتیان بەیەکترەوە بەست و ڕوو لە دوژمن و درێژەیان بە خەباتی رزگاری کوردستان دا، سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی لە دژی حکومەتی بەعسی عێراق وەک دەرفەتێکی میژووی لە ساڵی (1991)دا چالاکانە جوڵا و توانی باردۆخەکە لە بەرژەوەندی کورد بشکێنێتەوە و ئامانجەکەی ئیدریس بارزانی لەکاتی خۆیدا بەدی بهێنێت."
ئیدریس بارزانی كە بە ئەندازیاری بەرەكی كوردستان و كۆكەرەوەی لایەنە سیاسییەكانی ئەوكاتی باشووری كوردستان دادەنرێت، ڕزگار ڕەزا چوچانی لە توێژینەوەكەیدا باس لەوەش دەکات، "بەرەی کوردستانی لە میژووی کوردستاندا یەکەم بەرەی کوردی بوو کە چەندان حزب و بروای سیاسیی لێک جیاواز و حیزبی خاوەن هێز و دژبەیەکیشی لە چوارچێوەی خۆیدا کۆکردبووەوە."
سەبارەت بە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕزگار ڕەزا چوچانی ئاماژەی بەوە کردووە، "بۆ یەکەمجار لە مێژووی کوردستاندا، بە بڕیاری کوردستان خۆی، لە پرۆسەیەکی دیموکراسی و مێژوویدا یەکەمین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و رابەری گشتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان لەرێگای دەنگدانی گشتی و نهێنی و راستەوخۆ لە (1992/5/19) بە بەشداری نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەر کە نوێنەرایەتی نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەری دەکرد، ئەنجام درا. بە چاودێری پشتیوانی بیانی و دۆستانی گەلی کورد بەرێوەچوو دەبوایە هەر حیزبێک (7٪)ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێ بۆ ئەوەی بگاتە پەرلەمان."
هەروەها بەگوێرەی كتێبی (پەرتەوازەیی و یەكڕیزی) دامەزراندی پەرلەمانی کوردستان و یەکەم حکومەت، بەهۆی ڕۆڵی بەرەی کوردستانی توانرا، لە ڕۆژی (4/6/1992) یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان سازبکرێت، هەروەها دوای وەرگرتنی متمانە لە پەرلەمان، کابینەی یەکەم دامەزرا و ئەو کابینەیە بووە یەکەم ئەزموونی حکوومەتی هاوپەیمانیی بنکە فرەوان لە کوردستاندا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment