سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن کوردستانی
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئيرفان سديق، باڵیۆزی بەریتانیا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى کۆبووەوە، لە دیدارێک گفتوگۆیان لەسەر پرسێکى پەیوەست بەو ناوچەیە کرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (2026/2/2)  سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ ئيرفان سديق، باڵیۆزی بەریتانیا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵ، تاوتوێ كران.
لەو کۆبوونەوە هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان.
پلە بەشێکى دیکەى کۆبوونەکە په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین