داهاتووی ساڤایا لە عێراق ئاشكرا بوو
نوچە نێت: تایبەت
ئا: سنوور یاسین
لە هەفتەی ڕابردووەوە مانەوە یاخود نەمانی ساڤایا لە پۆستی نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێڕاق بووەتە ڕۆژەڤ، تەنانەت بەرپرسانی عێراق، میدیاکان و ئاژانسە جیهانییەکانیشی گرتووەتەوە و هەمووان بە دوای وەڵامێکی دروست یاخود لێدوانێکی فەرمیدا دەگەڕێن بۆ وەڵامە دروستەکە و کۆتاییهێنان بە دەنگۆ جیاوازەکان.
ئەگەرچی تاوەکو ئێستا ڕوون نییە، کە هۆکاری ڕۆیشتنی یان دیارنەمانی ساڤایا چییە، ئایا کەسێک وەک جێگرەوەی دەستنیشان دەکرێت یاخودنا لە ئێستادا، بەڵام هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە بەهۆی ئەوەی ساڤایا بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ بارودۆخ و پرسە گرنگەکانی عێراقدا کردووە، بۆ نموونە پرسی دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
دوای چەندین ڕای جیاواز و باسکردنی بەردەوامی ساڤایا وەک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق یاخود کۆتایی هاتنی ئەركی لەم پۆستەدا، ئاژانسی (رۆیتەرز) ڕایگەیاند، "ساڤایا چیتر لە پۆستەکەیدا نەماوە". هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئامادە نەبوو، "لێدوان لەبارەیەوە بدات".
ئەگەرچی هێشتا زانیاری زیاتر سەبارەت بە ساڤایا و داهاتووی لە عێراق بە فەرنی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بە گوێرەی سەرچاوەکان ئەم هەنگاوەی باسکردنی نەمانی ساڤایا لە پۆستەکەیدا لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدا لەسەر هەوڵە بەردەوامەکانی واشنتۆن بۆ سنووردارکردنی کاریگەری ئێران و نەهێشتنی بوونی ئەم میلیشیایانەیە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و لە عێراقدان زیادیکردووە.
لە لایەکی ترەوە، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق هەموو ئەو باسانەی ڕەتکردەوە کە باسیان لە دوورخستنەوەی دەکرد لە پۆستەکەی و ڕایگەیاند، "زانیاری هەڵە بڵاودەکرێتەوە و میلیشیا ئێرانییەکان بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست".
هاوکات بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان مارک ساڤایا هەژمارەکانی لە تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیادا نەماوە بۆ نموونە، هەژمارە فەرمییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس و چیتر بەردەست نییە.
پێشتر مارک ساڤا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی عێراق و پشتگیری لە عێراق دەکات بۆ ئایندەیەکی بەهێز، سەربەخۆ و دوور لە بوونی گرووپە میلیشیاکان کە لەلایەن وڵاتانی ترەوە پشتیوانی دەکرێن و بوونیان هەیە لە عێراق".
ڕۆژی پێنجشەممە (2025/11/13) مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا نامەیەکی فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە سێ زمان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بە بۆنەی تەواوبوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لە پابەندبوونی وڵاتەکەی دووپات دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردن لە سەروەریی عێراق، ههوڵهکانی چاکسازی و هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی دەرەکی و میلیشیا چەکدارەکان".
دواتر ساڤایا ڕایگەیاند، "دەبێت عێراق گۆڕانکاری خۆی ببینێت و یاسا سەروەر بێت لەم وڵاتەدا چونکە هیچ ئابوورییەک گەشە ناکات و هیچ هاوبەشییەکی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو نابێت لە ژینگەیەکدا کە سیاسەت تێکەڵ بە هێزی نافەرمی بکرێت".
لە کۆبوونەوەیەکیاندا مارک ساڤایا و جۆ ویڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، "داوا لە سیاسەتمەدارانی عێراقی دەکەن خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ساڤایا". هاوکات ڕاشیانگەیاند، "هەر کەسێک بە هەر شێوەیەک هەر بەریەککەوتەیەکی لەگەڵ میلیشیا جیاوازەکان هەبێت خیانەتکارە و لایەنگریانە".
لە لایەکی ترەوە، ڕۆژی چوارشەممە (2026/1/28) مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، "لەژێر سەرکردایەتی دۆناڵد ترەمپدا عێراق مەزن دەکەینەوە".
کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی (2026) مارک ساڤایا نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق ڕاگەیێندراوێکی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی و جۆ کێنت، بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئۆفیسی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "کۆمەڵێک پرسی گرنگیان تاوتوێ کردووە کە پەیوەندییان بە بابەتە چارەنووسسازەکانەوە هەیە".
ڕۆژی دووشەممە (2025/10/20) ماڵپەڕی (فۆکس نیوز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنم مارك ساڤایا دەبێتە نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە عێراق، تێگەیشتنی قووڵی مارك لە پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمەریكا و پەیوەندییە فراوانەكەی لە ناوچەكەدا، بەرژەوەندییەكانی گەلی ئەمەریكا برەو پێدەدات". سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، "ساڤایا بەرپرس دەبێت لە نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق لە ڕیگەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پشتیوانیکردنی ئەو هەنگاوانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی سەقامگیری و هاریکاری ناوچەییە".
مارک ساڤایا هاووڵاتییەکی عێراقی-ئەمەریکییە، کاری بازرگانی دەکات و وەک نێردراوی تایبەتی نوێ بۆ عێراق دەستنیشان کراوە، لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کە ترەمپ کێبڕکێی بردنەوەی دەکرد لە ساڵەکانی (2020) و (2024) ڕۆڵێکی کارای هەبووە و دەنگێکی زۆری بۆ سەرۆکی ئەمەریکا مسۆگەر کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment