سەرۆکى هەرێم: فەرەنسا رۆڵى گرنگى لە ئاگربەستى سووریا و هەسەدە هەبوو
نوچەنێت
ئێوارەى ئەمرۆ پێنجشەممە (2026/2/6) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیى لە ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كرد،پاشان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشیان ئەنجامدا، لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە، سەرۆکى هەرێمی كوردستان گووتی، لە کۆبوونەوەکەمان باسمان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێم و فراوانکردنی هاوبەشی ستراتیژیمان بۆ ئێستا و داهاتوو کرد.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان گوتیشى، لەگەڵ بارۆ دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ کرد، سوپاسی دۆستایەتیی دێرین و پشتگیری بەردەوامی فەرەنسامان بۆ عێراق و گەلی کوردستان بە تایبەتی کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، سوپاس و پێزانینمان بۆ سەرۆکی فەرەنسا دووپات دەکەینەوە، کە هەمیشە پشتیوانی لە گەلی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی کردووە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە، گەلی کوردستان هەرگیز پشتیوانی و پشتگیرییەکانی سەرۆکی فەرەنسا لە یاد ناکات.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی گۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕایگەیاند، "خەمخۆری و دڵسۆزی فەرەنسا و رۆڵی گرنگی سەرۆک ماکرۆن بۆ ئاگربەست لە سووریا دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان دیمەشق و هەسەدە، هەورەها پشتگیری لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکان بە شێوەیەکی دەستووری لە سووریا بەرز دەنرخێنین."
سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، "تێروانینی هاوبەشمان لەگەڵ فەرەنسا هەیە کە سەقامگیری سووریا گرنگە، سووریایەکی یەکگرتوو کە کورد و هەموو پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت، مافی هەمووان پارێزراو بێت، بۆ ئەوە جەختمان لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە بە چاودێریی نێودەوڵەتی کردەوە."
سەبارەت مەترسیی تیرۆر، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی باسى لەوەشکرد، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە داعش هێشتا مەترسییەکی راستەقینە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە، هەروەک جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تووندڕەوی بەردەوام بێت.
دوپاتی كردەوە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داکۆکیمان لە گرنگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی و رێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە، هەروەها جەختمان کردەوە کە پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکان بە گفتوگۆ و ئاشتی چارە بکرێن.
هاوكات ژان نۆێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی فەرەنسا ئەرکیان کێشا لە رووبەرووبونەوەی داعش، شارەوانی پاریس وەک رێزلێنانێک رێگایەکیان لە بەناوی پێشمەرگە کردووە.
بارۆ گوتیشى، شارەوانی پاریس وەک رێزلێنانێک رێگایەکیان لە بەناوی پێشمەرگە کردووە،هەروەها سەرۆکی فەرەنسا یەکەم سەرۆک بوو سەرادانی هەولێری کرد، یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە گیانی خۆیان بەخت کرد لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆرستان، فەرەنسا و هەرێمی کوردستان هەمیشە لەکاتە سەختەکان هاوبەش بوونە، لەکاتێکدا سووریا و ئێران و ناوچەکە گرژی تێکەوتووە، ئێمە لە نزیکەوە هەماهەنگی دەکەین بۆ هەر رووبەروبوونەوەیەک، دەمەوێت لە نزیکەوە سووپاسی حکوومەتی هەرێمی کورستان بکەم بۆ ئەو رۆڵەی هەتانبوو بۆ ئەم پرسانە، بەتایبەتی لە دۆخی سووریا دا، کە هاوکاری زۆرباش بوون بۆ ئەوەی رێککەوتن بێتە ئاراوە، هەروەها فەرەنسا ماندوونەناسانە هەوڵەکانی خستووەتەگەر بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان بوەستن، هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی مافی کوردەکان و سەرجەم پێکهاتەکان لە سووریا بپارێزرێت، هەروەها لێرەین بۆ جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە، بە ئامانجی دروستبوونی سووریایەکی یەکگرتوو و خاوەن سەروەری و پڕ لە ئاشتەوایی، هەروەها پێویستە کوردەکان بەشداریەکی کارایان هەبێت لە سووریای داهاتوو هاوشێوەی کورد لە عێراق.
وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە "فەڕەنسا دۆستی نزیكی كوردە و نێچیرڤان بارزانیم دڵنیاكردەوە كە پشتوانی كورد دەبین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment