خۆپیشاندانی خانەنشینان و مووچەخۆران لە چەندین شاری ئێران ئێران

نوچه‌نێت

ڕۆژی یەکشەممە نۆی ئایاری ٢٠٢١، خانەنشینان و مووچەخۆرانی ئێران لانیکەم لە نۆ شاری ئەو وڵاتە و لەوانە لە تاران، تەورێز، خۆڕەمئاوا، سنە، شوش، کەرەج، شیراز و کرماشان لە بەرانبەر باڵه‌خانه‌ى ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی شارەکانیان، کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان نیشان دا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١، ماڵپەڕی "ئیران ئێمروز" بڵاوی کردەوە، خانەنشینانی ناڕازی، وێرای بەرزکردنەوەی دروشمی ناڕەزایەتی، داوای چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کرد.

زیادکردنی مووچە هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان، جێبەجێکردنی یاسای هاوسەنگکردنی مووچەی کارمەندان، چارەسەرکردنی کێشەی بیمەی خانەنشینان، پێدانی پاداشتی کۆتایی ساڵ بەشێک بوون لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.

پێشتریش خانەنشینان چەندین جار خۆپیشاندانیان ئەنجام دابوو.

هاوکات ڕۆژی یەکشەممە، هەندێ لە کرێکارانی خانەنشینکراوی هوتێلی لالەی تاران بۆ دووەم جار لە ئەمساڵدا لە بەرانبەر هوتێلەكه‌ کۆبوونەوە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان کرد.

ئەو کرێکارانە دەڵێن لە ساڵی ٢٠١٦وە خانەنشین کراون بەڵام هێشتا بڕێک لە مووچەکانیان پێ نەدراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین