کاردانەوەکان بەرامبەر بە هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامن
نوچە نێت
ئامادەکردنی: دنیا ئەحمەد
بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەک خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەڵکو تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانی نیگەران کردووە، دوای هێرشەکەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد، هاوکات، هاوسەرۆکانی دەم پارتی لەوبارەیەوە دەڵێت، "هەرێمی کوردستان بە باج و قوربانییەکی زۆر گەیشتووەتە ئەمڕۆ. روونە کە ئامانج لەم هێرشانە گواستنەوەی جەنگ و ململانێکانە بۆ ناوچەکە."، لەلایەکی دیکە، لەیلا زانا ڕایگەیاند، "لەم دۆخەدا دڵمان لەلاتانە و لە خودا داواکارین گەل و وڵاتی ئێمە بپارێزێت.
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، ڕۆژانە لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق هێرشی درۆنی بۆسەر شارەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کوردستانی ڕووبەڕووی پێشهاتێکی مەترسیدار کردۆتەوە، دوای هێرشەکان لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر بنکە سەربازییەکان و کۆنسوڵخانەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، ئێران بێبەریخۆی لە بە ئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە، هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەڵێت ئێمە بەشێکنین لەو جەنگە، دواجار هێرشێکی درۆنی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (2026/3/28) بۆ سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی زۆری ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیهێنا.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد. سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵەکەی لە دهۆک کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاند، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە."
لەبەرامبەردا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندییەکەی هاکان فیدان و هەڵوێستی تورکیای بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە کرد.
هەروەها لەبەشێکی دیکەی تەلەفۆنییەکەدا، "دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئارامی کردەوە."
لەلایەکی دیکە لەیلا زانا، ژنە سیاسەتڤانی کورد و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی تورکیا پەیامێکی لە تۆری کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاوکردەوە تیایدا، بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات و پشتگیری و هاوسۆزیی خۆی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا لەیلا زانا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "لەم دۆخەدا دڵمان لەلاتانە و لە خودا داواکارین گەل و وڵاتی ئێمە بپارێزێت. "
لەگەڵ بەردەوامی کاردانەوەکان بەرامبەر بە هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە کراونەتە سەر هەولێر و دهۆک، بەتایبەتی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و داوای روونکردنەوەی بەپەلە لە بارەی هێرشەکەی هەولێر کە کرابوویە سەر پێشمەرگە لە ئێران دەکەن.
تولای هاتیمۆغۆڵۆ و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی، لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە ئەمڕۆ لەلایەن هێزە سەر بە ئێرانەوە کرانە سەر دهۆک و هەولێر و بۆردومانکردنی ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی. هاوخەمی و هیوای سەلامەتی خۆمان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین."
هاوسەرۆکانی دەم پارتی لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژەیان بەوە کردووە، "نیگەرانی و دڵتەنگییەکی قووڵمان هەیە بەرامبەر ئەو هێرشانەی لە هەفتەکانی رابردوودا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان. دەسەڵاتدارانی ئێران کە هێرشەکانی چەند رۆژ لەمەوپێشی سەر هەولێری وەک "هەڵە" وەسف کرد و بەڵێنی لێکۆڵینەوەیان دا، پێویستە دەستبەجێ روونکردنەوە لەسەر هێرشەکانی ئەمڕۆ بدەن و رێکاری پێویست بگرنە بەر."
هەروەها دووپاتی دەکەنەوە، "هەرێمی کوردستان بە باج و قوربانییەکی زۆر گەیشتووەتە ئەمڕۆ. روونە کە ئامانج لەم هێرشانە گواستنەوەی جەنگ و ململانێکانە بۆ ناوچەکە. بەرامبەر ئەم عەقڵیەتەی کە هەوڵ دەدات جوگرافیای کوردستان پەلکێشی ناو کەشی جەنگ بکات، وەک دوێنێ، ئەمڕۆش لەناو هاوپشتییەکی بەهێزدا درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین."
محەممەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات و ڕایگەیاند، "سەرکۆنەی ئەو پێشهاتە مەترسیدارە دەکەین، کە بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە پارێزگای دهۆک."
محەممەد سەمعان ئاغا دەشڵێت، ئەم جۆرە کارانە بە هەموو شێوەیەک رەتکراوەن و زیانێکی زۆر بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەگەیێنن. راشیگەیاندووە کە ئەرکی هەموو لایەکە کار بکەن بۆ پاراستنی ئارامیی وڵات.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی جەخت لەوەش دەکاتەوە، پێویستە هەوڵەکان یەکبخرێت بۆ ئەوەی عێراق لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناوچەکە دووربخرێتەوە.
هەروەها محەممەد سەمعان ئاغا داوا دەکات، کە ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزرێت و ئاسایشی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق بەبێ جیاوازی پارێزراو بێت، تاوەکو وڵات لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی ئاگری شەڕی ناوچەکە بپارێزرێت.
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بە لێکەوتەکانی ئەو هێرشە دەدات و لە پەیامێکدا دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک، گوزارشت لە پێشهاتێکی مەترسیدار دەکات لە رەوتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا."
ساڵحی لەو پەیامەیدا دوای بەپەلەی یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان دەکات بۆ ئەوەی عێراق لە ئاگری شەڕ و ململانێکانی ناوچەکە دووربخرێتەوە. هەروەها جەخت لە پێویستیی پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەکاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment