تەندروستیی سلێمانی: نزیکەی (90) حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کرمی جگەر تۆمارکراون تەندرووستی

نوچە نێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات لە بارەی تەشەنەکردنی جۆرە نەخۆشییەک و داواش دەكات خۆیان لە خواردنی جۆرێک لە سەوزەیە بە ناوی كوزەلە بەدووربگرن.

ئەمڕۆ دووشەمە (2026/5/7) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێكدا هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدا و دەڵێت، لە ئێستادا ڕێژەی تووشبوون بە کرمی جگەر لەناو هاوڵاتیاندا زیادی کردووە و چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە زۆر قورس و گرانە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشیخستەڕوو، کە لەم دواییانەدا نزیکەی 90 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کرمی جگەر تۆمارکراون، كە زۆربەی ئەم حاڵەتانە لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بوون.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لە خواردنی سەوزەی جۆری کوزەڵە بەدوور بگرن بۆ ئەوەی تووشی ئەم نەخۆشییە نەبن.

نەخۆشی کرمی جگەر، لە کوردەواری پێی دەوترێت نەخۆشی (پەپولە)و لە هەندێ ناوچە پێی دەوترێت (مەیتولە) و ناوە زانستیەکەی Liver Fluke or Fluke disease نەخۆشیەکی هاوبەشە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا هۆکارەکەی کرمی (Fasci ol ahepatica)کە شێوەکەی لەگەڵای دار ئەچێت و قەبارەی گەورەیە بەچاو دەبینرێت درێژی 2-3 سم و پانی 1سم دەبێت و شوێنی گەشەکردنی لەناوجگەر دایە بەتایبەت ناو زراو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین