تاران: کاتێک دانوستان دەکەین ئەگەر ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ شەممە (11/4/2026) بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و ئێران لە پایتەختی پاکستان وتووێژ دەکەن لەبارەی ئەو بڕگانەی کە هێشتا ناکۆکیان لە نێواندا هەیە، چونکە کاربەدەستانی تاران پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە دانوستانە فەرمییەکان تەنیا لە حاڵەتێکدا مانایان دەبێت کە واشنتن پابەند بێت بە ئاگربەست لە لوبنان، بۆیە دەبێت پارە بەستووەکەنای ئێران بکاتەوە و دەبێت ئەمەریکا بەوە ڕازی بێت کە ئێران لە پیتاندنی یۆڕانیۆم بەردەوام بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی (سەرۆکی پەرلەمان) و چەند بەرپرسێکی تری تاران ئاماژەیان بەو پلانە (10) خاڵە کردووە کە کۆماری ئیسلامی پێشکەشی ئەمەریکای کردووە، بەڵام کارۆڵین ڵیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، قبوڵکردنی پلانی (10) خاڵی ئێران لەلایەن ئەمەریکا درۆیە و پێشنیاری (15) خاڵیی ئەمەریکا دەبێتە بنەمای دانوستانەکان، سەرۆکی ئەمریکاش لەبارەی پێشنیارەکەی تارانەوە گووتی، ئەو پێشنیارە پلانێکی (10) خاڵیی تەواو ساختەیە و بە مەبەستی ناوزڕاندنی ئەو کەسانە بووە کە بەشدارن لە پرۆسەی ئاشتیدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان کۆماری ئیسلامی دەیەوێت ئەمەریکا سەروەت و سامانی بەستووی ئێران ئازاد بکات و کۆتایی بەو سزایانە بهێنێت کە ساڵانێکە ئابووری وڵاتەکەیان پەکخستووە، لە بەرانبەردا واشنتنیش ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە سزاکان بە شێوەیەکی بەرچاو سووک بکات، بەڵام تەنها لە بەرامبەردا ئیمتیازات لەلایەن ئێرانەوە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی. بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەموو مەرجەکانی تاران بکرێت و ئەمەریکاش لە بەرانبەر هەر مەرجێکدا داوای تایبەتی بۆ بەرپرسانی تاران بخاتە ڕوو.
ئەم دانوستانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی (28)ی شوباتی ئەمساڵ جەنگی مووشەکی، لە نێوان ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل دەستی پێکرد و دواتر بە نێوەنگیری پاکستان بۆ ماوەی (14) ڕۆژ ئاگربەست ڕاگەیێندرا و بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی جەنگ لە نێوانیان (10) هەزار کەسی تێپەڕاندووە،
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment