سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی سووریا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (2026/4/17) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ سووریا به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازگانيدا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هاوكاريى ناوچه‌يى بۆ ڕێگريكردن له هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى."
هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، "دۆخى سووريا، كورد و پێكهاته‌كان له سووريا تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيایدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسى سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع و حكوومه‌تى سوورياى كرد بۆ هه‌نگاوه‌كان و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات."
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع سوپاسى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌ركردايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ په‌رۆشى و هاوكارى و پشتگيرييان له ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکدا ئاماژە بەوەش کراوە، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment