سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئوردن داكۆكى لە بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکان دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت

لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردنیی هاشمی کۆبووەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و گرژییەکانیان کرد.

پاشنيوه‌ڕۆی رۆژى هەینی (2026/4/17) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هه‌ر لە به‌رده‌واميى کارنامەکەیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردنیی هاشمی، کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، "پەیوەندییە مێژوویيیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ شانشینی ئوردن و پەرەپێدانی زیاتری هاریکاریی نێوانيان تاوتوێ کران."

لایخۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئوردن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، "دوا پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و گرژییەکان بوو. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کارکردنی پێكه‌وه‌يى و هاريكارى بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان له‌ ناوچه‌كه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین