پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان عێراق دەکاتە  ناوەندێک بۆ بەستنەوەی ئاسیا و ئەوروپا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بەرێوەبەری گشتی بەندەرەکانی عێراق رایگەیاند پڕۆژەی گەشە و گرنگی بەندەری فاوی خستەڕوو، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژە دەچێتە بواری جیبەجێکردن ئەمەشە دەرگای بارزگانی گەورە بە ڕووی عێراقدا دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026-6-1) فەرحان فەرتووسی بەرێوەبەری گشتی بەندەرەکانی عێراق بە رووداوى ڕایگەیاند، کارەکانی دیزانکردنی پرۆژەی "ڕێگەی گەشە" نزیکەی (93%)ی تەواو بووە، کارپێکردنی بەندەری گەورەی فاویش ئامادەیە و خراوەتە بەردەم حکومەتی عێراق، وابڕیارە لە  چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق گفتوگۆ لەسەر تێروانینە نوێیەکانی حکومەت بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەکان بکرێت، دوای پەسەند کردنی پرۆژەکە لەلایەن حکومەتەوە لە چەند مانگی داهاتوودا پرۆژەکە دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنی کردەیی عێراق دەبێتە ناوەندێک بۆ بەستنەوەی ئاسیاو ئەوروپا.

دەربارەى شێوازی داڕشتنی تەکنیکی و سیستەمی بەندەرەکە بەرێوەبەری گشتی بەندەرەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بۆ داڕشتنی سیستەمی بەندەرەکە هەماهەنگیان لەگەڵ چەندین کۆمپانیای راوێژکاری نێودەولەتیدا هەیە کە ئەزموونی بەندەرە بە نێوبانگەکانی جیهانیان گواستۆتەوە و ستاندارە جیهانیەکان جێبەجێ دەکەن لە کارکردندا، هەروەها لە بەرێوەبردنی بەندەرەکەدا ئامانجیان کارکردنە لەگەڵ هێلە دەریاییە گەورەکانی وەک ((MSC, Maersk, CMA CGM.

لەبارەی دەسەڵاتی عێراق بەسەر پرۆژەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە عێراق دەیەوێت بە ستاندەرێک کاربکات کە خۆی خاوەن بڕیار بێت لە دانانی نرخ و سیاسەتی گواستنەوەدا بەو ڕێڕەوەدا.

سەبارەت بەوەش کە ئایا ئەم ڕێرەوە دەتوانێت  ببێت بە ڕکاربەری ڕێڕەوەکانی دیکە لە جیهاندا، فەرتووسی ئاماژەی بەوەدا، هەڵکەوتەی جوگرافی عێراق تەختاییە ئەمەش وا دەکات تێچووی سووتەمەنی و کاتی گواستنەوەی کەمتر بێت بە بەراورد بەو ڕێڕەوانەی دیکە کە بە  ناوچە شاخاوییەکان تێپەردەبن،لۆری شەمەندەفەرەکان پێویستیان بە هێز و سووتەمەنی زیاترە بۆ گواستنەوە، بازرگانی جیهانی بەدوای کورتترین و هەرزانترین و کاریگەرترین رێگەدا دەگەڕێ، رێگەی گەشەپێدان کە فاو بە تورکیاوە دەبەستێتەوە، هیچ رکابەرێکی نییە لەو رووەوە.

فەرتووسی دەربارەى پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە گوتی، هەموو ئەو ئاڵۆزییانەی کە لە جیهاندانا ڕوویاندا لە بەرژەوەندی پرۆژەکەدا بوو، مەترسییە ئابوورییەکانی جیهان ئەوەیان سەلماند ڕێگەی گەشەپێدان باشترین و سەلامەترین بژاردەیە بۆ بازرگانی جیهانی.

رێگەی گەشەپێدان 1200 کیلۆمەتر دەبێت، لە بەندەری فاو لە بەسرە دەستپێدەکات و لە سنووری پێشابوورەوە دەچێتە نێو باکووری کوردستان و تورکیا بۆ گواستنەوەی بازرگانی، عێراق دەیەوێ هاوتەریب لەگەڵ هێڵەکە، بۆریی گواستنەوەی وزەی هەبێت و ساڵی 2050 تەواو دەبێت؛ پێشبینی دەکرێ ساڵانە داهاتەکەی بگاتە چوار ملیار دۆلار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین