بۆ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى سائیروون و فه‌تح كه‌ دوو هاوپه‌یمانى گه‌وره‌ى شیعه‌ن بڕیاریان داوه‌ ئه‌مڕۆ بۆ پاڵپشتى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌ له‌ به‌غدا و شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بكه‌ن.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  15ى ئایار، له‌سه‌ر داواى  لایه‌نه‌ شیعه‌كانى عێراق خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌ له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت.

دوێنێ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌، داواى له‌ خه‌ڵكى عێراق كردووه‌ خۆپیشاندانێكى ناڕه‌زایى دژى ئیسرائیلییه‌كان بكه‌ن، به‌ مه‌رجى ئه‌وه‌ى ئاڵاى ئه‌مریكا و ئیسرائیل بسووتێنن.

سه‌در داوایشى كردووه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌كان له‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر و ته‌واوى شاره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌مڕۆیش هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌ گه‌وره‌كانى شیعه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، پاڵپشتى خۆى بۆ سه‌در دووپات كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌یى خۆپیشاندانى ده‌ربڕیوه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین