ئیسرائیل و ئەمەریكا گفتوگۆ لەسەر دەستوەردان لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەسەر دەستوەردانی واشنتن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی كانی ئێران كردووە.

ئەمرۆ یەكشەممە (2026/1/11) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئێران  و ئەگەری دەستوەردانی واشنتن كردووە. 

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، تەلئەبیب لە ئامادەیی دایە بۆ هەر دەستوەردانێكی ئەمەریكا، كە لە كاتێكدا دەسەڵاتدارانی ئێران رووبەڕووی خۆپیشاندانەكان دەبنەوە.

سەربارەت بە وردەكاریی زیاتر لەسەر ئەو گفتوگۆیانەی هەردوو وڵات، بەرپرسێكی ئەمەریكی رایگەیاندوو، هەردوولا وردەكاریی زیاتریان باس نەكردووە، تەنیا ئەوەیان راگەیاندووە، كە راوێژی ئەمنیان پێكەوە كردووە، بەگوتەی ماڵپەڕی ئەكسیوس ناتەنیاهۆ و رۆبیۆ گفتوگۆیان لەسەر دۆخی غەزە و سووریا و ئێران كردووە. 

پێشتر دۆناڵد ترەمپ چەندین جار هەڕەشەی دەستوەردانی كردووە، هۆشداریشی داوە بە ئێران هێز لە دژی خۆپیشاندەران بەكارنەخێنێت، دونێش گوتی، ئەمەریكا ئامادەیە هاوكاریی گەلی ئێران بكات.

لە لایەكی دیكەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، بەرپرسانی ئیدارەی ئەمەریكا گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی هێرشەكان بۆ سەر ئێران كردووە، ئەوەش وەك پابەندییەك بە جێبەجێكردنی هەڕەشەكانی ترەمپ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین