وەزیری دەرەوەی تورکیا: چارەسەكردنی كێشەكانی سووریا بە گفتوگۆ بۆ ئێمە گرنگە
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2025/2/10) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا گوتی، "چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی دانوستاندن بێ ئەوەی بگات بە خوێنرشتن بۆ یەکپارچەیی و یەکگرتووی و سەقامگیر سووریا بۆ ئێمەمە بابەتێکی گرنگە، تارادەیەک رازین بە چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بەڵام هەندێک خاڵ ماوە."، سەبارەت بە بوونی پەکەکە لە عێراق وەزیری دەرەوەی تورکیا پێیوایە، "بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە عێراق کێشەیەکی گەورەیە، لە کاتێکدا عێراق دەڵێت ئێمە خاوەن دەوڵەتێکی سەروەرین پێویستە بەرپرسانی عێراق چاو لە ئەزموونی سووریا بکەن بۆ سەپاندنی هێز و تەواوی خاکی خۆی کۆنترۆل بکات، بوونی پەکەکە لە عێراق پرسێکی سەرەکییە و کارکردن لەو پرسە لە دوای سووریا لە عێراق ئاسانترە."
هاکان فیدان ئاماژەی بەوەش کرد، نزیکەی پێنج ساڵە عێراق هەڵوێستی پیشانداوە لەوەی کە نابێت هێزی چەکداری لە خاکەکەی هەبێت، دەبێت لەمەوبەدوا حکومەتی بەغدا ئیرادەیەکی بەهێزتر نیشان بدات بەرامبەر بە پرسی پەکەکە، چونکە نابێت ئەو رێکخراوە لە شنگال بمێنن و ئەمە جێگەی قبووڵکردن نییە."
سەبارەت بە ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بابەتی ئێران نیگەرانییەکی زۆر لە ناوچەکە هەیە، لەئێستادا ناوچەکە توانانی ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕێکی دیکەی نییە."، سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی ئێران و ئەمەریکا لە عومان فیدان پێیوایە، بابەتێکی ئاڵۆزە ناتوانین راستەوخۆ ئەنجامی کۆبوونەوەکان ببینین، هیوادارم لایەنەکان ئیرادەیەکی باش پیشان بدەن بۆ بەردەوامیدان بە دانوستاندنەکان، لە ئێستادا بوونی ئەگەری شەڕێکی دیکە لە ناوچەکە نییە."
دەربارەی بوونی پارتی كرێكاران لە عێراق وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، "بوونی پەكەكە لە عێراق کێشەیەکی گەورەیە، پێویستە بەرپرسانی عێراق چاو لە ئەزموونی سووریا بکەن بۆ سەپاندنی هێز و تەواوی خاکی خۆی کۆنترۆل بکات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment