سوپای ئیسرائیل لە بەشێكی خاكی لوبنان دەكشێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سێ بەرپرسی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، تەلئەبیب و بەیروت بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئیسرائیل لە بەشێكی خاكی لوبنان و شوێنگرتنەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە، بە پاڵپشتی ئەمەریكا پڕۆژەیەكی ئەزموونی جێبەجێ دەكەن.

ئەمرۆ چوارشەممە (2026/6/24) ماڵپەڕی (نەهاری لوبنانی) بڵاوی كردەوە، سێ بەرپرسی ئیسرائیلی رایانگەیاندووە، بەیروت و تەلئەبیب گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژیەكی ئەموونی كردووە، ئەمەریكا پاڵپشتی ئەو پڕۆژەیە دەكات، هەندێك لەو شوێنانەی ئیسرائیل داگیری كردووە لەدوای كشانەوەیان، رادەستی سوپای فەرمی لوبنان بكرێت.

ئەو بەرپرسانە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، سوپای لوبنان لەو پڕۆسەیە بەشدار دەبێت، بەڵام دەكەوننە ژێر مەشق و چاودێری وردی ئەمەریكا، بۆ ئەوی گرەنتی ئەوە هەبێت، كە هیچ پەیوەندییەكیان بە حزبوڵڵاوە نییە، لە هەمانكاتدا ئیسرائیل پارێزگاریی لە پشتێنەی ئەمنی خۆی دەكات.

لە لایەكی دیكەوە بەپرسێكی باڵای لوبنان رایگەیاند، گفتوگۆكان لە واشنتن بەردەوامە، ئەمرۆ هەردوو وڵات لە چوارچێوەی كاروبارەكانی دیكە گفتوگۆ لەسەر ناوچە ئەزموونییەكان دەكەن.  

سەبارەت بە چۆنییەتی كشانەوەش، ئەو برپرسە ئیسرائیلیە باس لەوە دەكات، هەر خشتەیەك هەبێت، دەبێت لەدوای گفتوگۆكانی ئەمرۆ دەردەكەوێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین