گوتەبێژی ئەکپارتی: جینۆسایدی کورد پروپاگەندەیە و ناتانیاهۆ پەنای بۆ دەبات تورکیە

نوچەنێت

دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئەردۆغان دوایین کەسە وانەی ڕەوشت بە ئیسرئیل بدات، ئەو کۆمەڵکوژی دژی کورد کردووە." لەبەرامبەردا گوتەبێژی ئەکپارتی دەڵێت، "ئیسرائیل لە غەززە کۆمەڵکوژی دەکات، جینۆسایدی کورد پروپاگەندەیەکی ڕەشە و ناتانیاهۆ زۆرجار پەنای بۆ دەبات."

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/6/11) ماڵپەڕی (ئێکسپرێس) بڵاوی کردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پۆستێکدا چەند تۆمەتێک دەخاتە پاڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و گووتی، "ئەردۆغان دیکتاتۆر و پشتیوانی ڕێکخراوی تیرۆرستی حەماس دەکات و لەدژی کورد کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە، ئەو دوایین کەسە وانەی ڕەوشت بە ئیسرائیل بدات."

هاوکات سەرۆکی تورکیا لە زۆربەی وتارەکانیدا قسە بە ناتانیاهۆ دەڵێت و بە دەوڵەتی تیرۆر ناویان دەبات، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەر لەو پۆستەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکی تورکیا گەلەکەی چەوسانتەوە و رکابەرەکانی زیندانی دەکات، هەروەها سوپای ئیسرائیل بەرەوشترین سوپای جیهانە.

ئەردۆغان ئەمڕۆ لە وتارێکیدا وەڵامی ناتانیاهۆی دایە و رایگەیاند، "ئەوانەی شوێنی هیتلەر کەوتوون، با لەیاد نەکەن، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن چارەنوسیان وەک زاڵمەکانی تری مێژوو دەبێت.

هەروەها عومەر چەلیک گوتەبێژی ئەکپارتی بەتوندی وەڵامی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەداتەوە و دەڵێت، ئیسرائیل لە غەززە کۆمەڵکوژی دەکات، هەرکاتێک باس لە جینۆساید بکرێت ناتانیاهۆ یەکەم کەسە و کەس باوەر بە درۆکانی ناکات، جینۆسایدی کورد پروپاگەندەیەکی ڕەشە و ناتانیاهۆ زۆرجار پەنای بۆ دەبات. ئەو هەموو هەوڵێکی دا کوردانی عێراق و ئێران فریوبدات دژی ئێران، بەڵام ئەوان ئەمەیان ڕەتکردەوە.

جێگەی باسە، تورکیا دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر فەلەستین هەموو پەیوەندییە ئابووری و دیپلۆماسیەکانی لەگەڵیان پچراند، سەرۆکی تورکیا دژی تاوانەکانی ئیسرائیل لە زۆربەی وتارەکانی بە تاوانی جینۆساید لە غەززە بنیامین ناتانیاهۆ تۆمەتبار دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین